خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوەدانی:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوەدانی: 


ئیبن سیرین دەڵێ: بینی شوێنێکی وێرانەی ئاوەدان دەکردەوە، وەکوو مزگەوت و قوتابخانە و خانەقا و هاوشێوەکانی، ئایین و بیروباوەڕی باش و کاری چاکە و پاداشتی باشی دەدرێتەوە لە دووارۆژدا.

ئەگەر بینی خاک و زەوییەکی خراپی بۆ خۆی ئاوەدان دەکردەوە، وەک سەرا و دووکان و هاوشێوەکانی، خێر و چاکەی ئەم دونیایەی بە نەسیب دەبێ.

ئەگەر کەوتە شوێنێکی ئاوەدانەوە و پاشان وێران بوو، بەڵا و ناخۆشی ڕوو لەو شوێنە دەکات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر لە خەودا کەسێک دیتی خۆی لە شوێنێکی ئاوەدان نیشتەجێیە، ئەوا بە ئەندازەی ئەو ئاوەدانییەی کە بینیویەتی، خێر و چاکەی پێدەگات.

ئەگەر بە پێچەوانەی ئەوەی بینی، نیشانەی شەڕ و خراپە و مەینەتی و ئازاری ئەو کەسەیە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاوەدانی، چوار ڕووی هەیە.

یەکەم: چاکەکانی کارەکانی ئەم دونیایە. دووەم: خێر و چاکە. سێیەم: دادپەروەری و کامەرانی. چوارەم: کرانەوەی کارە ڕاگیراوەکان.



تعليقات