بەشی بیست و پێنجەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاودەست:

بەشی بیست و پێنجەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاودەست:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەودا دیتی ئاودەست دروست دەکات، نیشانەی ئەوەیە کە بۆ کۆکردنەوەی ماڵی دونیا، ڕژد و چرووکی دەکات و نایەوێ لە ماڵی خۆی هیچ خەرج بکات و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: واتای ئەوەیە ژنێکی جادووگەری بە نەسیب دەبێ و ئەو ژنە حەرام خۆر و بێ باوەڕ دەردەچێت.

ئەگەر بینی لە ئاودەستخانە میز و پیسای/گووی دەکرد، واتە لە کۆکردنەوەی ماڵ و ساماندا نوقم دەبێ.

ئەگەر بینی کەسێ کەوتە نێو چاڵی ئاودەستخانەکەی خۆیەوە، واتای ئەوەیە ماڵ و سامانەکەی خەرج دەکات.

ئەگەر بینی خۆی کەوتە ئەو شوێنە، یان کەوتە چاڵەکەیەوە، واتای ئەوەیە ماڵ و سامانی کەسێک بە زۆر لەبن دەست دەردێنێ.

گەر بینی کەوت و دەست و قاچی شکا، بەڵایەکی سەختی تووش دەبێ.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاودەستخانە لە خەودا پێنج ڕووی هەیە.

یەکەم: ماڵی حەرام. دووەم: خوشگوزەرانی. سێیەم: خەزێنە. چوراەم: سەرەتایەک بۆ حەرام. پێنجەم: ژنی خزمەتکار و حەرام خۆر.



تعليقات