خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئامۆژگاری کردن:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر پیاوێک بینی کەسێک ئامۆژگاری دەکرد بە چاکە و بیروباوەڕی ئایینی و موژدەی دووارۆژ، نیشانەی مزگێنییەکە کە خێری دین و دونیای تێدایە بۆی.


ئەگەر خەوەکەی بە پێچەوانەوە بوو، ئەوا نیشانەی گەندەڵی و خراپەکارییە لە دین و دونیایدا.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئامۆژگاری کردن ئەگەر بە چاکە بوو لە بەرژەوەندی ئیمانەکەی، ئەوا باشە و ئامۆژگاریکەرەش فریشتەیەکی نزیکە، کە موژدە بە بینەری خەوەکە دەدات کە خێر و ڕزق و زۆری پێ دەگات، تاکوو سوپاسگوزارییەکەی بەجێ بگەیەنێت.

هەروەها ئەگەر ئامۆژگاریکردنەکە لە خەودا، بۆ بەرژەوەندی خراپەی دینەکەیە، ئەوا ئامۆژگاریکەرەکە، شەیتانی بەردباران کراوە، کە لە کارە خراپەکانی ئاگاداری دەکاتەوە بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆلای خودای مەزن، تاکوو لە شەڕ و خراپەکاری بیپارێزێت و لە عەزابی خودای مەزن ڕزگاری ببێت.



تعليقات