بەشی هەژدەیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ کۆمەڵکوژی بارزانییەکان:

بەشی هەژدەیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ کۆمەڵکوژی بارزانییەکان:


بارزان ناوچەیەکی شاخاوییە، دەکەوێتە نزیک سێگۆشەی سنووری، وڵاتانی دەستکردی داگیرکەری (ئێران و عێراق و تورکیاوە)، لە پارێزگای هەولێر.

دانیشتووانەکەی لە ڕووی دیمۆگرافییەوە بە سەر نزیکەی (٤٠٠) چوار سەد گونددا دابەش دەبن.

نەخشەی ژمارە (٢) دابەشبوونی هۆزکانی بارزان، نیشان دەدات.

بارزانییەکان لە یەکگرتنی حەوت هۆزی دەڤەرەکە پێکهاتوون( شێروانی، نزاری، دۆڵەمەڕی، مزووری، هەرکی، بنەجێ و گەردی).

ئەم هۆزانە لە پەیڕەوانی شێخانی بارزانن، هەر لە ژێر ئەم چەترەش یەکیان گرتووە بە ناوی بارزانی، کە لە ناوی گوندی بارزان هاتووە و مەزارگەی خودانێ بارزانە.

دانیشتووانی ئەم ناوچەیە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێ، لە سەردەمی عوسمانییە داگیرکەرەکان، تووشتی گرتن و ڕاوەدوونان و کوشتن بوونەوە.

لە دووای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی نوێیش، نەهامەتییەکان کەم نەبوونەتەوە، بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیادبوون کردووە، لە ڕاگواستن و کوشتن و دەربەدەر بوون، چ بۆ دەرەوەی (باشووری کوردستان) بووبێت یان بۆ ناوەوە.

هەر جارەی چەندین کەس بوونەتە قوربانی و بە تاڵان چوونی ماڵ و سامانیان و سووتاندنی گوند و وێرانکردنیان، لە لایەن ڕژێمە یەک لە دووای یەکەکانی عێراقی داگیرکەرەوە.



تعليقات