بەشی سی و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، تەڕییە سرووشتییەکان:

بەشی سی و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، تەڕییە سرووشتییەکان: 


کچان لە ئەندامی جووت بوونیاندا و لە کاتی باڵغ بوونیاندا تووشی تەڕییەک دەبن کە سرووشتییە.

بە هەمان شێوە ژنان لە ئەنجام دانی کاری جنسیدا تەڕییەک هەست پێ دەکەن کە کرداری (جووت بوون-ئاوێزان) ئاسان دەکات.

بە هەمان شێوەش لە دەورانی سک پڕی و دوای منداڵ بوونیش خاوەنی تەڕیەکن کە سرووشتییە، ئەو تەڕییەش لینجە و ڕەنگی شیرییە و بۆنەکەی بێ زیانە.

زیاتر ئەو تەڕیانەی کە خلیسکن و خاوەنی خورانێکی تایبەتن ناسرووشتین، هەروەها تەڕی هەوکردوو، زەرد و سەوز و قاوەیییە و نیشانەی نەخۆشییە.

ئەو تەڕییەش زۆربەی جار بە هۆی ئازاری منداڵدان و بەکارهێنانی پەڕۆ کۆنی پیس لە کاتی خوێنی مانگانە یان بە هۆی کرمێک بە ناوی (تریکۆمۆناس ڤاجینالیس– Tricho monas vaginalis)ەوە پەیدا دەبێت.



تعليقات