بەشی بیست و حەفتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ شێوە ئاڵ و گۆڕەکانی خوێنی مانگانە لە ژناندا:

بەشی بیست و حەفتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ شێوە ئاڵ و گۆڕەکانی خوێنی مانگانە لە ژناندا:


ژنان لە کاتی خوێن دیتندا هەست بە گراناییەک دەکەن لە ژێر زگ و کەلەکەیاندا، کە ئەگەر زیاد لە ئەندازە بێ، بەناسرووشتی دەژمێردرێت، لەو کاتەدا ژن بێ ئارامی و ماندوویی و سەرئێشە دای دەگرێت، مەمکەکان دەخورێن و هەندێک جار بە پاڵەپەستۆیەکی کەم شیریان لێ دەردەچێت، هەست بە گەرمی و ساردی لەش دەکەن.

هەندێک جاریش بازنەیەکی ڕەش لە دەوری چاویان پەیدا دەبێت، ناڕێکی دەکەوێتە دەزگای هەرسیان وەک:

بێ ئیشتیایی، پێست وشک بوونەوە، زگچوون، دڵ تێکهەڵاتن، ڕشانەوە، بیرکردنەوە لە خواردن، لە دەوری لێوەکان و کونی لووتیان (کەپوو) پەڵەی سوور پەیدا دەبێت، ئەو پەڵانە لە دوای تەواوبوونی خوێن دیتن ون دەبن.

چوونە لای ژن بە مەبەستی جووت بوون لەو کاتانەدا خراپە و دەبێتە مایەی هەوکردن، هەر لەبەر ئەوەشە لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە، شتێکی پەسەند نەکراو و گوناحێکی گەورەیە، ئەو چارەسەریانەش کە هەتا ئێستا دانراون، دەرمانە ئارام بەخشەکان و هۆڕمۆنی ئیسرتۆجین و پڕۆجیسرۆن و ڤیتامینەکان و ماددە قەند بەخشەکانن.



تعليقات