گه‌ڕاندنەوەی دۆشاوی تەماتەی ماوە بەسەرچووی "شکیب" بۆ وڵاتی ئێران.

ڕۆژی شەممە ڕێكه‌وتی(١٥/٦/٢٠١٩) هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕاندنەوەی (١) بار هەڵگر بە بڕی (٢٥) تەن و (١٠٠) کیلۆگرام لە دۆشاوی تەماتەی “شکیب”.


لە لایەن لێژنەی هۆبەی نموونەی خۆراک پشکنین بۆ ئاوی تەماتەی “شکیب” کرا بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوە، تەماتەی “شکیب” گەڕێندراییەوە بۆ وڵاتی ئێران .
سەرچاوەی هەواڵ:
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.




تعليقات