داواکارییەکی بەپەلە، ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک دژ بە بارەگاکانی سوپای تورکیا و چوونە دەرەوەی پەکەکە لە باشووری کوردستان و بێ دەنگی حکوومەتی بەغدا.

هاوڵاتیانی باشووری کوردستان دەتوانن ڕۆژێک دیاری بکەن بۆ خۆپیشاندان دژی مانەوەی پەکەکە لە باشووری کوردستان و دەرکردنی سوپای تورکیا لە قۆڵایەکانی باشووری کوردستان.


دواکارین کە خەڵکی باشووری کوردستان لە پێش (یۆئێن) لە شاری هەولێر کۆ ببنەوە دژ بە بێ دەنگی حکوومەتی بەغدا و مانەوەی پەکەکە لە چیا و گوندەکانی کوردستان و دەرکردنی بارەگاکانی سوپای تورکیا لە قۆڵایەکانی باشووری کوردستان.
داواکاری دووەم بۆ کوردانی تاراوگە:
ڕۆژێک بۆ خۆتان دیاری بکەن بۆ خۆپیشاندان دژ بە ئەو چەند خاڵانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد.
تێبینی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێم و هەر چوارپارچەی کوردستان پێکەوە دەتوانن دژ بەم نەهامەتیانە بگەنە ئەنجامێکی باش، بۆ دەر کردنی هەتاهەتایی سوپای تورکیا و دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە و بێ دەنگی حکوومەتی بەغدا.

تعليقات