خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوڵە:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئاوڵە لە خەودا زیانی ماڵە.


ئەگەر بینی جەستەی ئاوڵەی پێوەیە، ئەوا بە ئەندازەی ئەو ئاوڵەیە، بە پێ خواستی خۆی، ماڵ و دارایی دەست دەکەوێ.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ئاوڵەی بە جەستەوەیەتی، ئەوەندە ماڵی حەرامی دەست دەکەوێ.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئاوڵە بەسەر لەشەوە، پێنج لایەنی هەیە.

یەکەم: زیادەی ماڵە. دووەم: ژن دەخوازێ. سێیەم: کوڕی دەبێ. چوارەم: گەیشتن بە خواستەکان. پێنجەم: لە ترس و توقاندن پارێزراو دەبێ، لە بینینی ئاوڵەی سپیدا.



تعليقات