زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی دەبێتە زمانێکی دیکەی فەرمی لە لایەن گۆگڵەوە.

تکایە هەمووتان کیبۆردی کوردی بەکاربێنن بۆ نووسینی بابەت و کۆمێنتەکانتان لەسەر تۆڕی ئێنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانتان.


زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی دەبێتە زمانێکی دیکەی فەرمی لە لایەن گۆگڵەوە دەیخاتە پاڵ زمان و زاراوە بەکارهاتووەکانی دیکەی ئێنتەرنێت لە جیهان.
تکایە هەمووتان کیبۆردی کوردی بەکاربێنن بۆ نووسینی بابەت و کۆمێنتەکانتان لەسەر تۆڕی ئێنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانتان، چونکە گۆگڵ خەریکی لێ وورد بوونەوەیە و سەرنجی ئەوە دەدات کە چەند کەس زمانی کوردی بەکار دەهێنن، ئەگەر ڕێژەکەی گەیشتە سنووری دیاری کراو کە لەلای ئەوان پێوەری هەیە ئەوا زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی دەبێتە زمانێکی دیکەی فەرمی لەلایەن گۆگڵەوە دەیخاتە پاڵ زمان و زاراوە بەکارهاتووەکانی دیکەی ئێنتەرنێت لە جیهان.
واتە: هەموو بابەتێک بە هەر زمانێکی جیهان کە لەلای گۆگڵ دانی پێدانراوە بە ئاسانی بۆمان وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی.
تکایە ئەو بابەتە بەهەند وەربگرن، هەریەک لەلای خۆی کاری لەسەر بکات و هاوڕێ و دۆستانی خۆی لێ ئاگادار بکاتەوە.
سپاس بۆ هاوکاریتان بۆ خزمەتی زمانی کوردی.
تێبینی: دوو کیبۆردێکی کوردی.
KurdKey Keyboard 
Kurdish Keyboard

تعليقات