بەشی بیست و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، بۆچی ژن لە کاتی سک پڕی و شیرداندا خوێنی مانگانە نابینێت؟

بەشی بیست و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، بۆچی ژن لە کاتی سک پڕی و شیرداندا خوێنی مانگانە نابینێت؟


لە کاتێکدا کە پیتاندن واتە یەکگرتنی تۆوی پیاو و نوتفەی ژن، توخمێکی پیتێندراو لە منداڵداندا دروست دەکەن، دەست بە گەشە دەکات.

فولیکۆڵی دوگراف چیدی پێ ناگات و ڕادەوەستێت، هۆیەکەشی ئەوەیە کە تەنی زەرد، وەک لە پێشەوە باسمان کرد لە شوێنی بڕینی فۆلۆکۆڵی دڕاو پەیدا بووەتەوە و لە دوای پیتان گەشەی کردووەتەوە و هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن بە شێوەیک زیاد دەکات کە کارەکەی:

یەکەم: بەرگری لە پێ گەیشتن بە تروکانی تەواوی فۆلیکۆڵەکانە.

دووەم: فرمانی دابین کردنی خۆراکی گەشەی کۆرپەڵەیە لە ناو منداڵداندا، بە هۆی دروست نەبوونی هێلکۆکە خوێن نابیندرێت، بەڵام هەندێک لە ژنان لە کاتی شیرداندا خوێن دەبینن کە هۆیەکەی بە شێوەیەکی ڕیزپەڕ (شاز) دروست بوون و پێ گەیشتنی دووبارەی فۆلیکۆڵەکانە.

هەندێک لە ژنان لەگەڵ ئەوەشدا کە سک پڕن لە کاتی دیتنی هەمیشەیی، بە تایبەت لە مانگانەکانی یەکەمدا خوێن دەبینن کە هۆیەکەی لە لای هەندێکیان کەمی تەڕی پڕۆجیسترۆن، واتە ماددەی شیداری تەنی زەردە.

هەندێکی تر هۆی خوێن دیتن بە هۆی نەچەسپانی پەردەکانی کۆرپەڵە بە منداڵدان لە مانگەکانی یەکەمی سک پڕیدا دەزانن.



تعليقات