تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی تێکهەڵچوونەکە کراوە و سوپای پاسداران کوژراو و برینداری هەیە.


تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە و سوپای پاسداران دەستی کردووە بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی قەڵاتی شا لە مەهاباد.
شەوی چوارشەممە (٢٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١٢ی ژوئەنی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە شوێنێک بە ناوی قەڵاتی شا کە لە نێوان شارەکانی مەهاباد، نەغەدە و پیرانشار هەڵکەوتووە لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتووەتە ئاراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو تێکهەڵچوونە کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی خۆجێی هاتووەتە ئاراوە و تا ئێستاش درێژەی هەیە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی تێکهەڵچوونەکە کراوە و سوپای پاسداران کوژراو و برینداری هەیە.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسداران هاوکات دەستی داوەتە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیاکانی ئێران هیچ هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە و هیچ حیزبێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

تعليقات