خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوجۆ-بیرە:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بە خەو بینی کە ئاوی جۆی دەخواردەوە، واتە خزمەتکارێک ئاسوودەیی پێدەبەخشێت.


ئەگەر بینی ئاوجۆی بە کەسێک دا، واتە سەروەت و سامانەکەی خۆی بەو کەسە دەدات.

جابری مەغریبی دەڵێ: خواردنی ئاوجۆ لە خەودا، نیشانەی خزمەتکردنی کەسێکی پلە نزمە.

ئەگەر بینی ئاوجۆی شیرینی خواردەوە، نیشانەی ئەوەیە سوود لەو کەسە پلە نزمە وەردەگرێت.

ئەگەر ئاوجۆکە ترش بوو، واتە ئەو کەسە زیانی پێدەگەینێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاوجۆ لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: سوود و قازانج. دووەم: ماچ. سێیەم: خزمەتکردن. چوارەم: پیاوی پلە نزم.



تعليقات