دشداشە نه‌ سوننه‌ته ‌و نه‌ له‌ دینیشمان دایه‌، ته‌نیا لیباس ‌و عاده‌ت ‌و كلتووری عه‌ره‌به‌.

سه‌باره‌ت به ‌عه‌ره‌ب زۆر ئاساییه‌ و كلتوور و لیباسی خۆیانە و‌ پیرۆزی خۆیان بێت.


ئێمه‌ش كلتوور و پۆشاکی كوردی خۆمان هه‌یه ‌و پیرۆزی خۆمان بێت.
بەتایبەت لە ڕەمەزان و هەروەها لە وەرزی هاوینان دشداشە زۆر دەبێت و هەروەها لە وەرزی حەج و عومرەش بە دیاری بۆ یەكتری دەیهێنن و تا وەكوو بۆ منداڵانیشی دەكڕن !
دەگوترێ:
ولا شك ان الثوب العربي دشداشة من افضل ما يلبسه الرجال…!…الخ…
كە واته پۆشاكى عەرەبيیه نەک ئيسلامي..؟؟ 
گوايە باشترين پۆشاكه بۆ پياوان…؟؟؟
منيش دەڵێم: 
لا شک ان ثوب الكوردي من افضل ما يلبسه الرجال…!
باشە ئەوها؟
قەدیمی خۆمان گوتەنی: کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە!
كەواته هەركەسەو بەپۆشاكى خۆی..؟
هەرکەسەو پۆشاکی خۆمان پیرۆزی خۆمان بێت.
ڕوونکردنەوە:

سەبارەت بە پانتۆڕیش هەر هەمان شت دەڵێم بەڵام پانتۆڕ جیاوازە لەگەڵ دشداشە!
لەبەرئەوەی.

پانتۆڕ شێوەیەکی عالەمی بێ جیاوازی قەوم و نەتەوەیی بەخۆیەوەی بینیوە.. بۆ نموونە ئەگەر چاکەت و پانتۆڕی لەبەر بێ تا کەسەکە نەدوێنیت نازانی کە چ قەومە ئایا كوردە؟ ئینگلیزە؟ عەڕەبە؟ یان توركە؟..هتد.
بەڵام بۆ نمونە دشداشە وانیە، دشداشە تەمسیلی کلتووری عەرەب دەکات و راستەوخۆ دەزانی كە ئەوە عەرەبە!
هەروەها پۆشاکی کوردیش تەمسیلی قەومی کورد دەکات..و لە مەکە و مەدینە و تورکیا و ئێران و توران بێت، ڕاستەوخۆ دەزاندرێت کە ئەو مرۆڤە کوردە..
هەمووش رێزی خۆی هەیە.. بەڵام پێم باشبوو ئەو ڕوونكردنەوە بنووسم لۆ ئەوەی عادەت و كلتوور بە دین وەرنەگیردرێت!
مەلا موسلیم خۆشناو.

تعليقات