خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوزەنگ–ڕکێف (ئاسنی سەرکەوتنی خوانی زین):

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوزەنگ–ڕکێف (ئاسنی سەرکەوتنی خوانی زین):


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر ئاوزەنگی لە زین جیا کردەوە، نیشانەی منداڵ یان غوڵامە، بەڵام ئەگەر زین بە ئاوزەنگەوە بوو، نیشانەی منداڵێکە کە لە کارەکاندا متمانە پێکراو و دەستپاکە و هیچ خیانەتێکی لێ ناوەشێتەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر ئاوزەنگەکەی ئاڵتوونی بوو، واتە منداڵەکەی خراپ و نەویستە.

ئەگەر دیتی ئاوزەنگەکەی زیوینە، واتە منداڵەکەی بە پارە و سامانی دونیا لە خۆبایی دەبێت.

ئەگەر دیتی ئاوزەنگەکەی زەردە یان مسین بوو، بە قەدەر خاوێنی و ڕوونی ئەو ئازەنگە بژێوی ژیانی دەست دەکەوێت لە کارەکانی دونیادا.

ئەگەر دیتی ئاوزەنگەکەی دارین بوو، واتە منداڵەکەی سووک و پەست و بیر خراپ و هەژارە.

ئاوزەنگی دار لە خەودا، باشە، چونکە ئەو کەسە لە گەورە و خانەدانەکان نزیک دەبێتەوە.



تعليقات