بەشی بیست و پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ژن بۆچی و چۆن خوێنی مانگانە دەبینێ؟!

بەشی بیست و پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ژن بۆچی و چۆن خوێنی مانگانە دەبینێ؟!


خوێنی مانگانەی ژن پەیوەندی بە گەرانێژی و هۆڕمۆنەوە هەیە، بە هەمان شێوە کە باسکرا (١٤) ڕۆژ پێش وەختی دیتن، یەکێک لە فۆڵیکۆڵە دوگرافە پێ گەیشتووەکان دەترووکێت و هێلکۆکەی لێ دێتەدەر، ئەو هێلکۆکە ئامادە و چاوەڕوانە، تا بە توخمی پیاو پیتێن بکات، کاتێک کە (جووت بوون-ئاوێزان) ڕووی نەدا، واتە تۆو بۆ پیتاندنی هێلکۆکە نەبوو یان هەبوو، بەڵام بە هۆی بەرگەیەک، پیتان لە نێوانیاندا ڕووی نەدا، ئەوە ئۆمێدی هێلکۆکە نامێنێ و لە ناو دەچێت و ئەندازەی هۆڕمۆنی ناوبراو لە خوێندا دێتە خوار.

بە هەمان شێوە کاتێ، لانەی گونجاوی لیکی منداڵدان بۆ مێوانداری توخمی پیتاو ئامادە بوو، لێی دەڕژێت و خوێنی مانگانە دەست پێ دەکات و بە واتایەکی تر ژن بێ نوێژ دەبێت.

لەبەر ئەوە کە خوێن دیتن بە هۆی نەگەیشتنی توخمی پیاوە بە هێلکۆکە یان نوتفەی ژن، کە واتە دەتوانی بە پیتاندنی هۆڕمۆنی نیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن خوێن دیتنی دەستکرد لە ژندا ئەنجام بدەیت.

ئەوەی گرنگ بێ لێرەدا ئەوەیە کە لە چ تەمەنێکدا خوێنی مانگانە دەست پێ دەکات؟ بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان تەمەنی (١٢تاکوو١٤) ساڵی دەست پێ دەکات و زۆر جاریش لەو تەمەنەدا دوا دەکەوێت، یان زووتر ڕوو دەدات، بەڵام ئەو کچانەی کە تا تەمەنی (١٦) ساڵی نەکەوتنە سووڕی مانگانەوە، وا چاکە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەن، هەروەها ژینگە و ئاو و هەوا و تووڕە و تۆسنی و کەلەڕەقیش، بەشی خۆیان کاریگەری لەسەر دواکەوتنی سووڕی مانگانە دادەنێن.



تعليقات