ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران کچە تەمەن ١٨ ساڵانەکەی خۆی بە ناوی” لیدا ئەحمەدزادە” بەدەستی خۆی دەکوژێت.

ڕەزا ئەحمەدزادە جووتیار و ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئەوەی دەزانێ کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسێکدا هەیە، بە چەکی (تاپڕ) کچەکەی خۆی دەکوژێت.


ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٧ی ٠٢/ ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”لیدا ئەحمەدزادە“ بە دەستی باوکی کوژرا.
بڵاو کرابوویەوە کە لیدا خۆی کوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە ناوبراو بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.
باوکی لیدا بە ناوی ”ڕەزا“ دوای ئەوەی ئاگادار کراوەتەوە کە کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کەسێدا هەیە، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی نەیهێشتووە بڕوات بۆ قوتابخانە و بە چەکی تاپڕ کوشتوویەتی.
ڕەزا ئەحمەدزادە جووتیار و ئەندامی سپای پاسدارانی ئێرانە.
دوو حەفتە بەر لە ئێستاش کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”هۆزان خواهشی“ بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرابوو.
سەرچاوە: هەنگاو

تعليقات