کوژرانی ٤١ کارمەندی سوپای پاسداران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سیستان و بەلووچیستان.

لە ئەنجامی تەقاندنەوەی پاسێکی سەربە سوپای پاسداران کە هەڵگری کارمەندانی سوپای پاسداران بوو ٤١ پاسدار کوژران.


لە شارێکی ئێران، ھێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر پاسێکی سەر بە ھێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا ٤١ پاسدار کوژران.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەر ڕێگای خاش بۆ زاھیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچیستان لە ئێران، ھێرشێکی خۆکوژی بە ماتۆڕی دوو تایە کراوەتە سەر پاسی ھەڵگری کارمنەدانی سوپای پاسداران، لەئەنجامی ئەو ھێرشە خۆکوژییەدا، ٤١ پاسداری ئێرانی کوژران.
دوای ئەنجامدانی ھێرشەکە، گرووپی جەیشولعەدل بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ و لە کەناڵی تێلگرامی خۆیان باسی کوژرانی ھەر ٤٠ پاسدارەکە دەکەن و دەڵێن لە ئاکامی ئەو هێرشە خۆکوژییە هەموو پاسدارەکان کوژراون.

تعليقات