لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران کوژران و بریندار بوون.

کەسی کوژراو (پوور حەیدەری) تورکێکی خەڵکی ئورمیەیە و کەسی برینداریش ناسنامەی نەزانراوە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.


تێهکەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان تیمێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و گرووپێکی چەکداری نەناسراو هاتووەتە ئاراوە، لەئاکامدا دوو ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات کوژراو و بریندار بوون.
کاتژمێر ١١ی شەوی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان گرووپێکی چەکداری نەناسراو و تیمێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاتووەتە ئاراوە و لەئاکامدا ئەندامێکی پلەبەرزی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کوژراوە و کەسێکی دیکەشیان بریندار بوو.
دوای یەک حەفتە بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە زانراوە ئەو ئەندامە کوژراوەی ئیتلاعات ناوی ”پوور حەیدەری“ یە و خەڵکی ئورمیەیە و ناسنامەی کەسی دیکەی برینداریش نادیارە و ئاشکرا نەبووە، ئەو جۆرەی کە باس دەکرێت کەسی برینداریش لە ژێر چاودێری چڕی پزشکیدایە.
کەسی کوژراو(پوور حەیدەری) تورکێکی خەڵکی ئورمیە بووە و بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەی ئیتلاعاتی سیاسی و پەڕینەوە لە سنووری ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بووە.
چەندین هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بە هۆی ئەو تێکهەڵچوونەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شنۆەوە دەستبەسەر کراون.
تاکوو ئێستا هیچ حیزب و لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی نەگرتووەتە ئەستۆ، ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئیزنی نەداوە هەواڵی ئەو تێکهەڵچوونە و کوژرانی پوور حەیدەری بخرێتە بەر باسی میدیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سەرچاوەی هەواڵ: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ

تعليقات