بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کچێکی “سنە”ی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

کچێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە بە ناوی”ئارەزوو میرەکی” تەمەن ٢٠ ساڵ بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە بێ سەروشوێن کرا.


کچێکی وەرزشوانی خەڵکی شاری “سنە” دوای ئەوەیکە توانی لە شاری هەولێر بەسەر وەرزشوانێکی ئێرانی سەرکەوێ ئاڵای کوردستانی هەڵکرد، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا.
کچێكی وەرزشوانی خەڵکی سنە بە ناوی”ئارەزوو میرەکی” تەمەن ٢٠ ساڵ، کە سەرقاڵی وەرزشی کیک بۆکسینگە، دو حەفتە پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەزوو میرەکی بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوای سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرە ئێرانیەکەی لە شاری سۆرانی سەربە هەریمی کوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سنە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نیە.
چەند مانگ پێش ئێستا یانەی کێبڕکێیەکی وەرزشی لەنێوان یانەی کیک بۆکسینگی ئیسفەهان و یانەی سۆران بەڕێوە چوو و ئارەزوو میرەکی وەکوو یاریزانێکی یانەی سۆران لە بەرانبەر یانە ئێرانییەکە کایەی کردبوو و سەرکەوتنی بە دەست هێنابوو.
بەپێی یاسا وەرزشییەکانی، ئارەزوو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە و وەکوو یاریزانێک لەگەڵ یانەی کیک بۆکسینگی سۆران گرێبەستی هەبووە و دوای سەرکەوتن ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە، هەر بۆیە دەستبەسەر کردنی ئەو کچە کوردە نایاساییە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کچێکی "سنە"ی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە #دەستبەسەر کرا.
http://kurdzanist.net/?p=1139

تعليقات