بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى لێخوڕینى ته‌كسى بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركرا.

زاهیر محه‌مه‌د، ئاشكراشی كرد كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه‌ كارى پێده‌كرێت و ده‌كه‌وێته‌ بارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى كۆیه‌ ڕایگه‌یاند: “به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌ ژمارە (٣٨٥) لە ڕێککەوتی (٣١-١-٢٠١٩)ده‌رچووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى كارى شوفێرى تاكسى بۆ گشت ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانى ناوخۆ داوە له‌ هێزه‌كانى ( ئاسایش ، پۆلیس، زێره‌ڤانى، به‌رگرى و فریاكه‌وتن، ڕه‌گه‌زنامه‌، هاتوچۆ، پاسه‌وانى سنوور و گومرگ) و كارمه‌ندانى میلاكى سه‌ربازى له‌ وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه‌ و گشت هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سه‌رمیلاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق”.
گوتیشی: “به‌پێى بڕیاره‌كه‌،فه‌رمانبه‌رانى میلاكى شارستانى ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ خوار (پله‌ حه‌وت و خوارتر) به‌مه‌رجێك فه‌رمانگه‌كه‌ى ڕه‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت، ئاگاداربێت به‌ سرووشت و شوێنى كاره‌كه‌ى و ساڵانه‌ ڕه‌زامه‌ندیه‌كه‌ى بۆ نوێ بكاته‌وه‌، ڕێگه‌ى شوفێرى تاكسیان پێده‌درێت”.


به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، كارى شوفێرى تاکسى له‌ فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌، ئه‌وانه‌ى به‌ فه‌رمانى هه‌رێمى دامه‌زراون قه‌ده‌غه‌یه‌.
زاهیر محه‌مه‌د، ئاشكراشی كرد كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه‌ كارى پێده‌كرێت و ده‌كه‌وێته‌ بارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

Comments