بەهرۆز بووچانی، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی نۆبێڵی بەدەستهێنا.

بەهرۆز بووچانی، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبی ڤیکتۆریای بەدەست هێنا.


بەهرۆز بووچانی براوەی خەڵاتی نۆبێڵ، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە ساڵانێکە وەک پەنابەرێکی بەندکراو لە “دوورگەیەکی زەریای هێمن” لە دەتبەسەریدا ژیان بەسەر دەبات، بووەتە براوەی بەنرخترین خەڵاتی “نۆبێڵی ئەدەبی” وڵاتی ئوستورالیا.
بووچانی کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە یەکێک لە بەندیخانەکانی “مانۆسی ئوستورالیا” چیرۆکێکی بە ناونیشانی “کەس دۆستت نییە بێجگە شاخەکان”ی نووسیوەتەوە.
ئەو لەبەرانبەر ئەم چیرۆکە خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبی ڤیکتۆریای بەدەست هێنا، کە نرخەکەی ١٠٠ هەزار دۆلاری ئوستورالییە کە دەکاتە (٥٥ هەزار پۆند).
بەهرۆز بووچانی بە (بی بی سی فارسی) گوتووە کە ئەو تووشی جۆرێک هەستی دژ بە یەکی بووەتەوە.
ئەو گوتی: بەجۆرێک زۆر دڵخۆشم بەوەی دەتوانین خەڵک لە نەهامەتیەکانمان ئاگادار بکەینەوە، کە شتێکی زۆر باشە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ماف بە خۆم نادەم جێژن بۆ ئەم نۆبێڵەی خۆم بگرم، چۆن برادر و هەڤاڵانێکی زۆرم هەیە لێرە کە لە بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و نالەباردا ژیان بەسەردەبەن”.
ئەو دیاریەی کە دڵی ئێمە خۆش دەکات، ڕزگار بوونمانە لەم دوورگەیە و چوونە دەرەوەمانە لەم بەندیخانەیە”.
بووچانی لەبەر کاری ڕۆژنامەنووسی تووشی کێشە دەبێتەوە و بە ناچاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دەهێڵێت ڕوو دەکاتە هەندەران، بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتە وڵاتی ئوستورالیا.
بووچانی لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا چیرۆکەکەی خۆی بە زمانی فارسی نووسیوەتەوە بە “واتس ئاپ” بۆ وەرگێڕەکەی خۆی” ئۆمێد تەوفێقیان” کە شارەزای زمانی ئینگلیزیە ناردووە. ئەو دەڵێ “واتس ئاپ” وەکوو نووسینگەی کارەکەم وایە.
لەسەر لاپەڕەی دەفتەر چیرۆکەکەم نەنووسیەوە، چۆن پاسەوانانی بەندیخانەکە هەموو حەفتە یان مانگێ جارێک هێرش دەکەنە ناو بەندەکانمان و هەموو کەلوپەلەکانمان دەپشکنن. زۆر دەترسام نووسراوەکانم لەناوبچێت بۆیە لەسەر (واتس ئاپ) دەمنووسیەوە و دەمنارد بۆ وەرگێڕەکەم.
لێکۆڵەڕەوانی بواری چیرۆک لەسەر چیرۆکەکەی بەهرۆز بووچانی وای بۆ دەچن شێوەیەکی ئاڵۆزی ئەدەبی بەکارهێنابێت لە ئەدەبیاتی تێکەڵاوی گشتی جیهان و بە تایبەتی زۆر ڕەگ و ڕەسەنایەتی ئەدەبی کوردی پێیەوە دیارە.
بووچانی مافی چوونە وڵاتی ئوستورالیای نییە و خۆیشی ئێستا لە دوورگەی ” مانۆس پاپوا نیو گینیا”دا ژیان بەسەر دەبات. بووچانی لەبەر ئەم هۆکارە نەیتوانی بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە بکات و (نۆبێڵە ئەدەبیەکەی) خۆی وەربگرێت.
ئوستورالیا سیاسەتێکی سەرسەختانەی بەرانبەر ئەو پەنابەرانە گرتووەتەبەر کە هەوڵی ئەوە دەدەن بە “بەلەم” خۆیان بگەیننە خاکی ئوستورالیا، تەنانەت کەسێکیش کە مافی تەواوی پەنابەری پێیەوە دیاربێت بەڵام بزانرێت بە “بەلەم” خۆی گەیاندووەتە خاکی ئوستورالیاوە بەهیچ شێوەیەک مافی پەنابەری وەرناگرێت.
بەشێک لە چیرۆکی” کەس دۆستت نییە بێجگە شاخەکان”
ڕۆژانێکی بێ نیشان/
پڕلەپووچ و سەرگەردان/
مێشکێکی گرفتار و شەپۆلی زەریا/
لە گەڕان بەشوێن ئارامی مێشک لەسەر دەشتانێکی نوێیەوە/
بەڵام دەشتی بەندیخانەکە ڕێڕەوێکی هەیە تا دەگاتە هۆڵێکی مست لێدان/
وە بۆنی عارەقەی گەرم کە خەریکە لە هەموو لایەکەوە شێتمان بکات/




تعليقات