بەشی هەشتەمی فەلسەفە؛ زانست لە سەردەمی ئیسلامدا:

زانستی ئیسلامی لاسایی کەرەوەی یۆنان نەبووە، بەڵکوو کاری ڕەخنەگرتن بووە لە هەڵەکانیان، بۆیە ناوی زانایانی یۆنانی دووبارە بووەتەوە و باسیان لێوە کراوە.


تایبەتمەدنی سەرەکی لێرەدا پێشکەوتنی زانستەکان بوو، زانستی ئیسلامی لاسایی کەرەوەی یۆنان نەبووە، بەڵکوو کاری ڕەخنەگرتن بووە لە هەڵەکانیان، بۆیە ناوی زانایانی یۆنانی دووبارە بووەتەوە و باسیان لێوە کراوە، چونکە زانستی ئیسلامی لەڕێگەیەکی دیکەوە دەڕوات بریتییە لە:-
ئەلف: گرنگیدان بە زانستی کرداریی(ئەزموونی)، و بەکارهێنانی توێژینەوەی زانستی و ڕوونکردنەوەی بنەمای بەرنامەی کرداریی(ئەزموونی) لەسەر دەستی زانایانی موسڵمان، کە لەوانەوە ئەورووپای نوێ زۆر شتی لێوە وەرگرت، ئەم مەرجە تێبینی کردنی وردی دیاردەکان و دانانی گریمانەی شیکاری و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ دڵنیابوون لەخۆەوە دەگرت.
بە: بەکارهێنانی زانست لە پێناو دۆزینەوەی نهێنییەکانی سرووشت و زاڵبوون بەسەر جیهانی سرووشت، لە ڕاستیدا بەرهەمی جێبەجێکردنی زانست بوون، زانا موسڵمانەکان لێهاتووبوون لە بەکارهێنانی ژمارە و دانانی بنەماکانی زانستی ژێمریاری کە دەتوانرێ لە ژیانی ڕۆژانە بەکار بهێنرێ.
هەروەها بیرکاری(جەبر) و ئەندازەی شیکاری و سێگۆشە زانیان داهێنا، ئەمانەش هەموو ڕێگە خۆشکەری سەردەمێکی نوێ بوو لەبەکارهێنانی بیرکاری بۆ گوزارشکردن لە یاساکانی جیهانی سرووشتی.
جێبەجێکردنی بنەماکانی لە پێناو چارەسەکردنی کێشەکانی ڕووبەری زەوی و حیسابی کاتەکان و دروستکردنی ئامێری ئەلکترۆنی، هەروەها دۆزینەوەی فەلەکی(گەردوونی) ڕێنیشاندەری دەریاوانان و جوگرافی ناسان بوو.
بەڵام توێژێنەوە دەرمانسازی و پزیشکییەکان خاوەنی بەڵگەی جێبەجێکردنی ئاشکرا و ڕوون بوون، یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆکارانە سەرباری فراوانبوونی جیهانی ئیسلام و هاتنە ناوەوەی شارەزایی و زانستی کرداری(ئەزموونی) نەتەوەکانی دیکە، هۆکارێکی دیکەی سەرەکی بریتییە لە تێڕۆانینی ئیسلام لەوەی کە دونیا و دوواڕۆژ، زانست و ئایین بە یەکتر ببەستێتەوە و جەخت لەسەر درووشمی (کار بۆ دونیا بکە وا بزانە تاهەتایە دەژی، کار بۆ دوواڕۆژت بکە کە بەیانی دەمریت).

تعليقات