بەشی یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ پێشەکی وەرگێڕ:

ئەندام و لەشی ژن نەرمە و خاوەنی دەنگێکی ناسک و سۆزێکی کەم وێنە و شەرمێکی تایبەتییە و هەموو ئەوانەش نەخش لەسەر (جووت بوون-ئاوێزان) دادەنێن.


خوێنەرەرانی ئازیز ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەی کە لە (باشووری کوردستان) دا بەدیهێنراوە، هەلێکی زۆر چاک بۆ چاپەمەنی و نووسین ڕەخساوە و ئەوەش وای کردووە کە زۆر کتێب و نامیلکە دەربارەی جنس بە هەموو واتا هەستیارەکەیەوە بنووسرێن.
بەڵام ئەو کتێبەی بەردەستت بە شێوەیەکی زانستی هێزی کێشندەی هاوسەرێتی و لایەنە پێویستییەکانی باس دەکات و گیروگرفتەکانی شی دەکاتەوە و ڕێگا چارەی پێویست بۆ کێشەکان دیاری دەکات.
ئەو کتێبەی بەردەستتان گوشراوەی کتێبەکەی (دانستنیهای زناشوئی) دکتۆر (محمد مهدی موحدی)یە کە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٣ جار چاپ کراوە، وە بۆ نێوپڕی باسەکانیش و فرەبابەتی کتێبەکە، دەستمان بۆ چەند سەرچاوەیەکی تریش درێژ کردووە و ئامەژەمان پێ کردوون.
لەو کتێبەدا، هەوڵ دراوە بە پێی توانا لە سێکسەیتی جنسی خۆمان بپارێزن و ئەو شتانەی کە سرووشتین و بە باس نەکردنیان کەلێن پەیدا ناکەن، خۆ بپارێزین بۆ ئەوەی قازانجی بەراوەژوو (سوء استفادە) لە کتێبەکە نەکرێت.
بۆ نموونە پێکەوە نانی ماڵی هاوبەش لەدوایشدا (جووت بوون-ئاوێزان)ی نێوان ڕەگەزی جیاواز شتێکی سرووشتییە و هەموو کەس لە دوای هەڵدانەوەی پەردەی شەرم و شکۆی مانگی هەنگوین و شکانی بێ دەنگی وشە قەتیس ماوەکان، خود بە خود رێگایەکی پەسەند بۆ (جووت بوون-ئاوێزان) بە هاوکاری هەردوولا دێتە ئاراوە، کە ببێتە مایەی ڕەزمانەدی هەردووکیان، بەڵام لایەنە زانستییەکەشی ئەوەیە کە بۆ سەلامەتی ستوونی بڕبڕەی پشت، پیاو (مێرد) بە ڕووی ژندا بکەوێت باشترە، بەڵام ناویشی نانێن ڕێگەی تازەی (جووت بوون-ئاوێزان!)
لەوانەیە زۆر لە خوێنەران بپرسن کە وەرگێڕ بۆچی سەرقاڵی کتێبە سێکسی و جنسییەکانە؟! خۆ بە باس کردنیان هەستێکی خەوتوو دەورووژێنێت و دونیای جنسی لەبەر چاوی لاوەکان شیرین تر دەکات.
ئەوە بۆچوونێکی هەڵەیە چونکە دونیای ئەوڕۆ دونیایەکی سێکسییە، نەتدیوە بە هەموو دەزگا ڕاگەیاندنە دەنگ و ڕەنگەکانەوە، وە بەرەچاوی هەموو خەڵکی جیهانەوە ژن بە مانا سێکسیەکی پیشانی هەمووان دەدرێت، بەڵام بۆچی ئێمە جنس وەک شێوە دروستکراوەکەی خوداوەند نەناسین و بەها و نرخی خۆی نەدەینێ بۆ ئەوەی ژن سەنگی خۆی لەدەست نەدات؟!
ژن لە ئاوێنەی دیدی بڕواداردا کۆمپانیایەکی بنیات هێنەری مرۆڤە و لە شەریعەتی خۆیدا هیچی لە پیاو کەمتر نییە و ئەگەر نا دونیایەکی جنسییە و جیهانێک دەهەژێنێ.
وشەی جنس سامناکە و هەر کەسێک چاوی بەو وشەیە بکەوێت، لەوانەیە مەلی بیری بۆ دونیایەکی پڕ لە خۆزگە و ئارەزوو لەشەقەی باڵبدا و ڕاچەنینێکی خۆنەویستی بە دەروونیدا تێ بپەڕێ و ناخی بهەژێنێ، بەڵام ئێمە لێرەدا ئەوەمان مەبەست نییە و دەڵێین غەریزەی جنسی چێژێکی خوداکردی هاوبەشە لە نێوان ژن و مێرددا، لەبەر ئەوە باس کردنی ئەم بابەتە بەشتێکی شیاو و پێویست دەزانین.
ئەندام و لەشی ژن نەرمە و خاوەنی دەنگێکی ناسک و سۆزێکی کەم وێنە و شەرمێکی تایبەتییە و هەموو ئەوانەش نەخش لەسەر (جووت بوون-ئاوێزان) دادەنێن.
هێرش مەحموود
١٩٩٩ی.ز دێڵزە


تعليقات