بەشی شازدەیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ قۆناغی حەفتەم؛ قۆناغی دووای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق ساڵی ٢٠٠٣:

بەشی شازدەیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ قۆناغی حەفتەم؛ قۆناغی دووای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق ساڵی ٢٠٠٣:


قۆناغی دووای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ناوچە دابڕێندراوەکان، لە ساڵی (٢٠٠٣ تاکوو ئێستا)، کە کێشەی زۆری لەسەرە، لە نێوان کورد و دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا لە لایەک، دانیشتوانی کورد و گرووپە تیرۆریستەکان لەلایەکی تر، کە هەڕەشە لە گیان و سامانی هاوڵاتییانی کوردنشینی، ناوچەکانی (سەعدیە و جەلەولا و قەرەتەپە و شەنگال و ڕۆژئاوای کەرکووک) دەکەن، بۆ بە زۆر دەرپەڕاندنیان لە شوێنەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هەر چەندە حکوومەتی ئێستای عێراق، بە ئاشکرا پەیڕەوی بەردەوامبوونی سیاسیەتی بەعەرەبکردن و ڕاگواستن ناکات، بەڵام بێدەنگ بوون و دەستەوەستانی لە بەرامبەر، گرووپە تیرۆریستە ڕەگەز پەرستەکان، لە پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیانی کورد و هەڵپەساردنی، مادەی (١٤٠)ی دەستوور، هۆیەکە بۆ بەردەوامبوونی سیاستەی بەعەرەبکردن و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕەگەزی گەلی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان.



Comments