بەشی هەشتەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاژاوە-پشێوی:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی لە جێگایەک ئاژاوە و دووبەرەکی پەیدا بوو، واتا گەندەڵی و خراپەکاری لەو شوێنە دەردەکەوێت.


ئەگەر دیتی ئاژاوە لە شوێنێک نەما، نیشانەی ئەوەیە خەڵکی ئەو شوێنە، دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر لە خەودا لە دەشتێک هەر ئاژاوەیەکی بینی، ئەوا لەو شوێنەدا ئاژاوە دروست دەبێت.
چەند واتایەکی دیکەی هەیە وەک:
یەکەم: تاریکی، دووەم: ئاگر، سێیەم: بای سارد، چوارەم: بای گەرم، پێنجەم: ڕەشایی خۆر، شەشەم: تەم و مژ، حەوتەم: بارانی ناوەخت، هەشتەم: هەڵکێشانی درختەکان، نۆیەم: هەوری سوور، دەیەم: لەبەرکردنی جلکی زەرد و سوور.


تعليقات