بەشی دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ پێشەکی دانەر بۆ چاپی دوازدەیەم:

لەوانەیە گەورەترین چێژ بۆ مرۆڤ چێژی جنسی بێت لەوەشدا کارسازی و حیکمەتێک هەیە کە ئەویش بەردەوامی بۆ ماوەیە، یانێ (خستنەوەی وەچەیە).

ئێستا ٢٢ ساڵە لە چاپی یەکەمی کتێبی (دانستنیهای زناشوئی) تێدەپەڕێ کە (هەتا وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی کوردی ٣٢ ساڵی تێپەڕاندووە) کتێبی ناوبراو لە ناو هەرزەکاران و خێزانەکاندا جێگای تایبەتی خۆی کردووەتەوە و خوێنەر و هۆگری زۆری هەیە، بە شێوەیەک کە لە بازاڕی گشتیدا بە نرخی ٢ بۆ ٣ بەرانبەر نرخی ڕاستەقینەی خۆی دەفرۆشرێتەوە، هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بە زمانی زانستی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە هاوسەرێتی شی کراوەنەتەوە و وەرگێڕدراوی کتێبێکی یبانی نین.
لەو چاپەدا لە بابەتە تازەکان کە لەو ساڵانەی دوایی دونیای پزیشکی دا دۆزراوەنەتەوە، ئاماژە دەکات کە لە چاپەکانی تردا جێگایان خاڵی بووە.
ئێستا زانیارییەکان لەسەر کۆرپەڵە لە پێش هاتنە دونیایدا بەو شێوەیە سەخت و دژوار نییە، یان منداڵ بوون لە دەرەوەی لەش (I.V.F) کە لە ئاڵۆزترین کارەکانی پزیشکی ئەو ساڵانەی دوایی بووە، گیروگرفتێکی زۆری لە ناو ژنانی نەزۆکدا چارەسەر کردووە، یان چارەسەری بابەتی ناسازگاری خۆێنی ژن و مێرد کە دیسان بە یەکێک لە ئەرکە سەختەکانی پزیشکی دەژمێردرێت کە هەموو ئەوانەم لە چاپی دوازدیەم دا باس کردووە تا خوێنەران لە نوێخوازی چاپی تازە بێ بەش نەبن.
ئەوەی کە پێویستە باس بکرێت هەرزەکارانی (کوڕ و کچ) گرفتاری زۆری جنسیان هەیە کە لە باسکردنیان هەتا لای دکتۆریش خۆ دەبوێرن و لەگەڵ ئەو گرفتاریەدا دەمێننەوە و دووچاری ناتەواوی جنسی و دەروونی دەبن.
سەرەڕای کەمی سەردانی نەخۆشەکان دەبێ بڵێین کە لە وڵاتی ئێمەدا، پزیشکانێک کە بتوانن چارەی بابەتی جنسی لاوەکان بکەن کەمن و تا ئیستاش ئاوڕێک لەو لایەنە گرنگە نەدراوەتەوە، بۆ ئەو لاوانەش کە پێویستیان بە ڕێنوێنی هەیە من لە چاپەکانی تری ئەو کتێبە ناونیشان و تەلەفۆنی خۆم بۆ پرسیار و تێبینی خوێنەران نووسی بوو، هەرچەندە ئەوە بۆ من کارێکی دژوار بوو، بەڵام بوو بە هۆی ئەوەی کە زیاتر بەتەنگ و چەڵەمەی هەرزەکاران پەی ببەم و کتێبەکەم لە چاپەکانی تردا دەوڵەمەند تر بکەم.
لەوانەیە گەورەترین چێژ بۆ مرۆڤ چێژی جنسی بێت لەوەشدا کارسازی و حیکمەتێک هەیە کە ئەویش بەردەوامی بۆ ماوەیە، یانێ (خستنەوەی وەچەیە).
(شوبنهاور) بڕوای وایە کە چێژی جنسی فریو خواردنی سرووشتە بۆ مانەوەی وەچە، لەگەڵ ئەوەشدا کە خەپلەی (حەب)ی دژە سک پڕی و چەندها کەرەستەی پێشکەوتووی تری بەرگری لە ئارادان، بەڵام خەڵک دوای ماوەیەک بە هۆی کەم بوونی منداڵ لە ژیانی هاوبەشدا دووبارە هاواریان لێ هەڵدەستێ.
بەڵگەش ئەو هێرشە ناڕەزایییەی لەدەست منداڵ نەبوون بۆ سەر بنکە تەندروستییەکان و ئەو پزیشکانەی کە لە کاری نەزۆکی و نەزانی ژناندا کار دەکەن.
ئامانجی من لەو کتێبەدا یارمەتی دانی خێزانەکانە بۆ زیاتر شارەزابوون لە ژیانی هاوبەش و بوونی (وەچەێەکی چاکتر) بۆ دوواڕۆژێکی ڕووناکتر.
لە کۆتاییدا داوام لە خوێنەران ئەوەیە کە بەسەرنجەوە ئەم کتێبە بخوێننەوە و لە باسەکانی ورد ببنەوە.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خوێنەران.
دکتۆر محمد مهدی موحدی
١٣٦٧/٠٥/٠١ هەتاوی.

تعليقات