ئەندامی جووت بوونی پیاوە و بە ناوەندەکەیدا بۆڕی زاوزێ تێدەپەڕێت کە ئەرکی گەیاندی مەنییە بۆ ناو دەزگای زاوزێی ژن.
بۆڕی میز و ڕێڕەوی مەنی هاوبەشن، بەڵام هیچ کامێکیان ڕێ لە کاری ئەوی تریان ناگرن، لە کاتی میزکردندا مەنی دەرناچێ و لە کاتی دەرچوونی مەنیش دەرکۆکەی میز دەبەسترێت.
هەندێک جار توڵ بچووکتر یان گەورەتر دەبیندرێت، هەندێک لەو لاوانەی کە توڵی بچووکیان هەیە لە هەڵبژاردنی هاوسەری دوواڕۆژی خۆیان شەرمیان هەیە و زۆر جاریش دەبیێتە مایەی بەرگیریان لە ژن هێنان، بەڵام پێویستە بزانن کە وەک چۆن توڵی بچووک و گەورە هەیە، ئەندامی جووت بوونی درێژ و کورتیش هەیە لە ناو ژناندا.
ترسیش لەو کارە شتێکی بێ کەڵکە، چونکە توڵی بچووکیش توانای ئەنجام دانی ئەرکی جنسی و سک پڕی هەیە و مایەی ڕازی کردنی ژنیشە، بەڵام ئەوەی شایەنی باس کردن بێ ئەو لاوانە زیاتر لە خەڵکی ئاسایی پێویستیان بە جووڵاندنی شوێنە هەستیارەکانی هاوسەرەکەیان هەیە لە پێش ئاوێزاندا (جووت بووندا).
تعليقات
إرسال تعليق