بەشی سێیەمی خەوننامەی کوردی؛ لێکدانەوەی خەون بە پێی گێڕانەوەی سەلمانی فارسی:

ئەو خەوەی کە لە ڕۆژی شەشەم دەبینرێت، دوای یەک یان دوو ڕۆژ، لێک دەدرێتەوە.


لە ڕۆژی نۆیەم کە خەو دەبینرێت، لە هەمان ڕۆژدا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێ.
لە ڕۆژی دەیەم و یازدەیەم، لێکدانەوەی دوای بیست ڕۆژ دەردەکەوێت.
ڕۆژی سێزدەیەم کە خەون دەبینرێت، دوای نۆ ڕۆژ، لێکدانەوەکەی دەردەکەوێت.
لە ڕۆژی چواردەیەم، دوای بیست و شەش ڕۆژ، بە کردار ڕوو دەدات.
لە ڕۆژی بیست و هەشتەم، لەهەمان ڕۆژدا کارییگەرییەکەی دەردەکەوێت.
لێکدانەوەی خەو بینین لە ڕۆژە جیاوازەکانی هەر مانگێکدا:
دەگیڕنەوە لە ئیمام جەعفەری سادق (ر.خ) کە:
خەو بینین لە سەرەتای مانگ بەتاڵە.
لە دووەم و سێیەم بە پێچەوانەیە.
چوارەم و پێنجەم، درەنگ دەکەوێ.
شەشەم و حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم، نە خێرە و نە شەڕ، بەتاڵە.
شازدەیەم و حەڤدەیەم، درەنگ دەکەوێ.
هەژدەیەم و نۆزدەیەم، ڕاستە.
بیستەم و بیست و یەکەم، درۆیە.
بیست و دووەم و بیست و سێیەم، خۆشی و شادییە.
بیست و چوارەم و بیست و پێنجەم، پێچەوانەیە.
بیست و شەشەم و بیست و حەوتەمیش، پێچەوانەیە.
بیست و نۆیەم و سییەم، ڕاستە.

تعليقات