بەشی شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ دوو ڕژێنی هێلکە:

ئەگەر ماوەیەکی زۆر هێلکەکان (هێلکە گونی پیاو) گەرم دابێن، بۆ نموونە ئەگەر کەمتر لە کاتژمێرێک لە پلەی گەرمی (٤٠)دا ڕابگیردرێن ئەوە پیتاندن ڕادەوەستێت و چاوەڕوانی نەزۆکی لێ دەکرێت.

دوو ڕژێنی زاوزێی پیاو، هەم دروستکەری مەنی پیاون و هەم هەڵدەستن بە دروستکردنی هۆڕمۆنی (تستۆترۆن) کە ڕاستەوخۆ تێکەڵی خوێن دەبێت، هێلکەی چەپ کەمێک لە خوارتری هێلکەی ڕاستە، ترازانی هێلکەکان لە شوێنی سرووشتی خۆیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی نێوان ( ٦ تاکوو ٩) ساڵی کە چالاکی پیتاندن هێشتا دەستی پێ نەکردووە.
ئەگەر ماوەیەکی زۆر هێلکەکان (هێلکە گونی پیاو) گەرم دابێن، بۆ نموونە ئەگەر کەمتر لە کاتژمێرێک لە پلەی گەرمی (٤٠)دا ڕابگیردرێن ئەوە پیتاندن ڕادەوەستێت و چاوەڕوانی نەزۆکی لێ دەکرێت لەبەر ئەوە زۆر مانەوە لەناو ئاوی گەرمدا ترسناکە.
کیسەی هێلکە لە حەوت پەردە پێکهاتووە و پێستەکەی چین چینە و خاوەنی هەژانێکی خۆنەویستی تایبەتییە و ئەو هەژانەش بە مەبەستی ڕێکخستنی گەرمی هێلکەکانە تا ناڕێکییەک لە کاری پیتاندندا نەیتەدی و بە سەرماش پێچ دەخواتەوە و پێستەکەی دێتەوە یەک تا هێلکەکان لە هەڕەشەی سەرما بپارێزێ.

تعليقات