بەشی دەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ دەزگای زاوزێی ژن:

ئەو دەزگایە بریتیە لە کۆمەڵێک ڕژێنە زاوزێ کە توخمی مێینە دروست دەکەن و بە پێچەوانەی پیاو بەشی هەرە زۆرەکەی لە دەرەوەی لەشدا جێگیر بووە، ئەو دەزگایەش لە ژندا لەو بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:

١- منداڵدان: ئەندامێکی فراوانی دیوار ماسوولکەیی شێوە هەرمێییە، توخمی پیتێندراو لەوێدا کۆ دەبێتەوە و شوێنی نەش و نمای کۆرپەلەیە کە لە دوای پێیگەیشتنی بە هۆی ئەو پەیکەرە ماسوولکەیییەی کە هەیەتی دەببێتە هۆی دەرپەڕاندنی کۆرپەڵە لە ناو منداڵداندا.

٢- لوولەی منداڵدان(شەیپوور): جووتە لوولەیە کە یەکێکیان دەکەوێتە لای ڕاستی منداڵدان و ئەوی تریان لای چەپی و توخم لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان دەگوازنەوە.

لە لەشی ژندا دوو هێلکەدان هەیە کە هەر مانگ یەکێکیان چالاکە و هێلکۆکە سەربەست دەکەن.

ئەگەر هەردووک هێلکەدان پێکەوە هێلکۆکە سەربەست بکەن و پیتاندن ڕوو بدات دوانە(جووت) دروست دەبێت.

بەشێک کە لە نزیکی هێلکەدانە پێیان دەڵێین (شوڕابە)، ژمارەیان ١٥ دانەیە، ئەو شۆڕابانە خاوەنی جووڵەیەکی تایبەتن کە لە ئەنجامدا ڕاکێشانی توخم یان توخمی پیتێندراو بۆ ناو بۆڕیەکان دەگرنە ئەستۆ.

باشتیرین کات بۆ چێژ وەرگرتن لە ژنی سک پڕ کاتی سەربەست بوونی هێلکۆکەیە، سەلمێندراوە ئەو منداڵەی کە لەو کاتەدا پەیدا دەبێت زۆر شادمان و دڵخۆشە چونکە زەخیرەکردنی خۆراک لەوپەڕی دایە، بەڵام بێجگە لەو کاتانە زەخیرەی خۆراک وردە وردە کەمتر دەبێ، ئەو منداڵەی کە لەو کاتەدا پەیدا دەبێت منداڵکێکی گۆشەگیرە و لە بەرامبەر بچووکترین ڕووداودا نەخۆش دەکەوێت.

٣- ئەندامی جووت بوون (مهبل): لوولە دەماری پەردەیین کە لە منداڵدانەوە تا داوێن (فرج) کشاون و ئەندامی جووت بوونی ژنە.

ئەرکی ئەو دەردانی مەنی و گەیاندنی بە لێواری منداڵدانە، خوێنی مانگانە بەو بۆڕیەوە دەردەچێت وەکوو دونیا ئاخرین بەشی مانەوەی کۆرپەڵەیە، دیوارەکانی ئەم ئەندامە لاستیکین و توانای کشان و درێژ بوونەوەیان هەیە.

لێواری پێشەوە و پشتەوەی ڕاستەوخۆ بە دیواری ڕێخۆڵەوە بەندە، کۆتایی سەرەوەی بە گەردنی منداڵدانەوە نووساوە، کۆتایی ژێرەوەی کونێکە کە لە قۆڵایی داوێنەوە جێگیر بووە و لە کاتی کچێکتیدا بە پەردەیەک داپۆشراوە کە پێی دەڵێن پەردەی کچێتی.

٤- داوێن (فرج): لە کۆتایی درەوەی ئەندامی جووت بوونی ژندا کۆمەڵە ئەندامێک هەن کە بریتین لە ئەندامەکانی زاوزێی لاوەکی و بۆڕی زاوزێی ژن لەوێوە دەکرێتەوە.


تعليقات