بەشی چوارەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئارد:

ئارد لە خەودا؛ نیشانەی ماڵ و نیعمەتی حەڵاڵە کە بە بێ ڕەنج و ماندووبوون بەدەست دێت.


دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر بینی کە ئارد، وەکوو بەفر لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە، بە ئەندازەی ئەوە، ماڵ و سامانی حەڵاڵی دەست دەکەوێت لەو شوێنەی کە ئۆمێدی پێی نییە.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئاردی جۆ، بە لێکدانەوەیەکی دروست، نیشانەی دین و ئیمانە، وە ئاردی گەنم، ماڵ و سامانە لە لایەن بازرگانێکەوە و زۆر بە کەڵکە، وە ئاردی زەڕات (گەنمەشامی- گارس)، ماڵێکی کەمە کە بەدەست دێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی ئاردفرۆش لە خەودا، پیاوێکە کە ئایینی خۆی هێنابێت بۆ دونیا، (بە کوردیەکەی ئایینێکی دیکەی بۆخۆی دروست کردبێت).

تعليقات