بەشی پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ دەزگای زاوزێی پیاو:

کرداری جنسی ناشەرعی و دەسپەڕیش دەبنە مایەی هەڵاوسانی پڕۆستات و زۆر جاریش تووشی شێرپەنجەی دەکەن.


دەزگای زاوزێی پیاو لە دووبەشی سەرەکی پێکهاتووە.
یەکەم: دوو ڕژێن بەناوی هێلکە یان (گون) کە دروستکەری مەنین، مەنیش پێکهاتووی توخمن کە پێیان دەڵێن سپێرم یان (ئیسپرما تۆزۆئید).
دووەم: بۆڕییەکی درێژ کە مەنی پێدا تێ دەپەڕێت، ئەویش لەو بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە.
یەکەم؛ بۆڕی گواستنەوە: دوو بۆڕین و هەریەکەیان تۆوی ئەو هێلکە دەگوازنەوە کە لەوێیەوە دەرچووە، سەرەتاکەیان پێچاوپێچە و پێیان دەڵێن (بەربەخ).
دووەم؛ کیسەکانی مەنی: بریتین لە جووتێک ڕژێنی شێوە هێلکەیی هەریەکەیان کەتووەتە ناو توورەگەیکی پێستی دیوار تەنکەوە، ئەو دوو ڕێژنانە تۆو دروست دەکەن کە بریتینە لەو توخمە خانەی پیاو، هەروەها بەرهەم هێنانی ئەو هۆرمۆنانەی کە لێپرسراون بەرامبەر توخمە سیفەتە دووەمیەکان لە پیاودا، وەک چڕی موو لەسەر لەش و دەرکەوتنی ڕیش و سمێڵ.
سێیەم؛ بۆری مەنی ڕژێن: پاشکۆی کۆ ئەندامی زاوزێی پیاون و ڕژاوی جیا جیا دەردەدەن بۆ پارێزگاری کردنی چالاکی تۆوەکان.
چوارەم؛ بۆڕی زاوزێ: لە کۆتایی هەر بۆڕییەکی گواستنەوەدا لە نزیکی میزڵدان توورەگەیەک هەیە بۆ کۆکردنەوەی توخمە خانەی پیاو و پێی دەڵێن بۆڕی زاوزێ.
ئەرکی پیاو دروست کردنی شانەی جنسی نێرە (تۆو) و گواستنەوەیەتی بۆ ناو منداڵدانی ژن کە لەوێدا پیتاندن ڕوو دەدات.
بەڵام ڕژێنێکی ناوەکیی پیاوە و قەبارەکەی بە قەدەر دەنکە نۆکێک دەبێ و دەکەوێتە پێش میزڵدان بەرامبەر بە منداڵدانی ژن.
لە پڕۆستاتدا هەردوو لوولەی تۆواوە جۆگەکان یەک دەگرن، بۆڕی میزیش لە میزڵدانەوە هەر بەناو پڕۆستاتدا بۆ دەرەوە تێپەڕ دەبێ، ڕیشاڵی ورد وردی ماسووڵکەیی و شانەی ڕژێن دەوری بۆڕی میزەڕۆ دەدەن، ئەویش بۆ دەست بەسەر داگرتن و لێک جیاکردنەوەی میزکردن و چالاکی جنسییە بۆ ئەوەی لەیەک کاتدا تێکەڵ بەیەکتر نەبن، واتە لە کاتی چالاکی جنسی دا پڕۆستات ناهێڵێ میز تێکەڵی تۆواوە خانەکان بێت، چونکە میز پێکهاتەیەکی سوێری مردووە و زیان بە ژن دەگەینێ، ئەوەش سۆزێکە دەرهەق بە ژن کراوە و دروست کارەکەی خۆی پێی بەخشیەوە، هەروەها بە پێچەوانەوە لە کاتی میزکردندا ڕێگا نادات تۆواوە خانەکان تێکەڵی میز ببن و بەهەدەر بڕۆن، هەروەها ڕژێنی پڕۆستات هەڵدەستێ بە دەردانی شلەیەکی وەک شیر کە سپێرمەخانەکان بتوانن مەلەی تێدا بکەن و لە چالاکی نەکەون، کرداری جنسی ناشەرعی و دەسپەڕیش دەبنە مایەی هەڵاوسانی پڕۆستات و زۆر جاریش تووشی شێرپەنجەی دەکەن.

تعليقات