بەشی شەشەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئازاد بوون:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی ئازاد بوو، یان کەسێک ئازادی کرد، ئەوا ئەگەر کەسەکە نەخۆش بێت، شیفای بۆ دێت و ئەگەریش قەرزدار بێت، قەرزەکەی دەدرێتەوە.


ئەگەر حەجی نەکردبوو، دەیکات و ئەگەر کوێلە و بەردە بوو، ئازاد دەبێت و ئەگەر گوناهکار بوو، تەوبە دەکات.
ئەگەریش خەمبار بوو، خۆشحاڵ دەبێت و لە خەم و خەفەت ڕزگاری دەبێت.
ئەگەر زیندانی بوو، بەر دەدرێت.


بە گشتی ئازادی لە خەودا، دەرئەنجامەکەی کارێکی چاکە و پەسەندە.

تعليقات