بەشی یەکەمی خەوننامەی کوردی؛ پێشەکی:

یەکێ لە پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤ، ” خەوە”، کە ماف پێدانی ئەم سرووشتە، کارێکی پێویستە و ناکرێ دوا بخرێت.


پێوسیتیە جەستەییەکانی مرۆڤ، شایانی دواخستنن، وەکوو پێوسیتی جنسی (سێکسکی) و یان خۆراکی، بە پێی تاقیکردنەوەکان، نەخەوتن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەبێتە هۆی وڕێنە کردن، هەروەها درێژەدانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، دەبێتە هۆی لەدەست دانی بیر و هۆش ، لە ماوەی یەک هەفتەدا بە تەواوەتی وزە لە لەشی مرۆڤدا ناهێڵێت.
گرنگترین ئازاردانی مرۆڤ، ناچار کردنیەتی بە نەخەوتن، کە لەشی مرۆڤ بەرگەی ناگرێت.
لە گێڕانەوەکانی ئیسلامیشدا ئەم بۆچوونە بە ڕاشکاوانە باسی لێوە کراوە، ئیمام جەعفەری سادق ڕەزای خوای لێبێت دەفەرمووێ:
((ستتە لیس للعباد فیها صنع : المعروفة، الرضا، الغضب، النوم و الیقطة))
(خەسال سدوق، بەرگی ١، لا ٢٨٩)
واتە: (( شەش شت هەیە کە خەڵک دەسەڵاتیان بەسەردا نییە و لە توانای مرۆڤ بەدەرە، ئەوانیش:
١- زانین، کە بەهرەی خودایە.
٢- پەردەکانی نەزانین و جەهالەت.
٣- خۆشحاڵبوون بە شتێک.
٤- تووڕەبوون لە شتێکی تر.
-٥ خەو.
٦- بێداری.

قورئانی پیرۆزیش دەفەرمووێ: (( و جعلنا نومکم سباتا))
واتە: ( خەوی ئێوەمان کردە هۆی حەسانەوەتان) (سوورەتی نبأ ئایەتی ٩).
لە ” تەفسیری نموونە” دا سەبارەت بەم ئایەتە، بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاڤە دەکریت: لەگەڵ ئەوەی یەک لەسەر سێی ژیانی مرۆڤ پێک دێت لە خەو، هێشتا نهێنییەکانی خەو، بە باشی نەزانراوە.

تەنانەت ئەوەی کە چ هۆکارێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە کاتێکی دیاریکراودا، بەشێک لە چالاکییەکانی مێشک لە کار دەکەون و پاشان پێڵوویی چاوەکان دێنەوە یەک و هەموو ئەندامەکانی جەستە لە جووڵە دەکەون و خاو دەبنەوە، هێشتا بە دروستی ڕوون نییە، بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە “خەو” ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە ساغ و سەڵامەتی مرۆڤدا.
پزیشکە دەروونییەکان، تێدەکۆشن تاکوو خەوی نەخۆشەکەی خۆیان ڕێک بخەن، چونکە بەبێ ئەو “خەوە” هاوسەنگی دروونی لەناو دەچێت و چارەسەری نەخۆشەکە زەحمەتتر دەبێت، یان چارەسەر ناکرێت.
بە کورتی ئەو گۆڕانە سەیرەی کە بە ناوی ” خەو” بەسەر مرۆڤدا دێت، سەیر و سەمەرەیکی زۆری هەیە، کە بە مۆجیزە دادەنرێت.
لە ڕووی پزیشکییەوە جۆرە ” شێ – ئاودز”ێکی کیمیاییە کە لە مێشکدا کۆ دەبێتەوە، بە جۆرێک کە ماف پێنەدان و ڕێگەگرتن لەم پێوسیتییە، مرۆڤ تووشی جۆرەها زیان دەکات.
هەندێ کەس، خەو بە هۆکارێکی فیزیای دەزانن، کە گواستنەوەی خوێن لە مێشکەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە دێننە بەر باس و ئەم جۆرە دیاردەیە دیننە ئاراوە بۆ سەلماندنی بیریوباوەڕەکەی خۆیان، کەڵک لە تەختە خەوی تایبەت وەردەگرن بە ناوی ” تەختە خەوی هاوسەنگی”.
هەندێکی تر، خەو بە هۆکارێکی دەماریی دەزانن، ڕەوتی چالاکی دەماری تایبەت هەیە لە مێشکدا کە وەکوو” گاز”ی ئۆتۆمۆبێل وایە و بە هۆی ماندووێتی دەکوژێتەوە و لە کار دەکەوێ.
تەفیسری نموونە، بەرگی( ١٦، لا ٤٥)
ئیمام مووسای کازم ڕەزای خوای لێبێت دەفەرمووێ:
(( ا ن الله عز و جل یبغض العبد النوام الفارغ))
واتە (خودا ڕقی لە مرۆڤی خەواڵو و بێکارە)
(( کثرة النوم مذهبة للدین و الدنیا).
واتە: (زۆر خەوتن، ئیمان و دونیای مرۆڤ لە ناو دەبات).

بە هەر حاڵ ئەو خەوانەی کە دەیانبینین، کاردانەوەی حاڵەتە ڕۆحییەکانی خۆمانە، کە بە هۆی پەرێشانی و ویژدانەوە خۆنەویستەکانمانەوە دروست دەبن.
لێکدەرەوەکانی خەو، لەسەر بنەمای ئەو نیشانانەی کە دوای بێداری دێنەوە یادی کەسەکە، ئەنجامی سەیر لەسەر حاڵەتی رۆحی و جەستەیی کەسەکە بەیان دەکەن.
لە سەردەمانی ڕابردوودا مرۆڤ، زۆر حەزی کردووە پێشبینی دوواڕۆژ بکات، هەر بۆیە بۆ ئەم مەبەستە، گەل و هۆزە جیاجیاکان، زانستی جۆراوجۆریان هێناوەتە ئاراوە، وەکوو:
ئەستێرەناسی، مانگ بینین، فاڵگرەوە، دەروونناسی ڕەنگەکان، دەست گرتنەوە (لەپ گرتنەوە)، ژمارەناسی، تاروت و ئی چینگ، لێدانەوەیی خەو و…هتد.

لێکدانەوەی خەویش بە یەکێ لەو زانستانە دەژمێردرێت و ئەو کەموکوووڕی و سەرپشکییانەی سەرەوەی هەیە: لە ڕووی پێشبینییەوە، لە سەرووی ئاستی هەموویانەوەیە و دەتوانرێ بە هۆی ئەو خەوەوە پێشبینی شتێکی زۆر گەورە بکرێت، چونکە دونیای خەو، دونیای ڕۆحە و ڕۆحیش دەتوانێ کات ببڕێت و لە کاتی ئێستادا بگاتە داهاتوو، تەنیا کەموکووڕییەکەی لە سنوورداری “خەو” بینینەکەدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێکدەرەوە و زانایانی دەروونناسی، لێکدانەوەی خەو بە باشترین رێوشوێنەکانی پێشبینی کردنی داهاتوو دەزانن.
ئەو پەرتووک و کەسانەی کە لەم کارەدا لە هەموویان لە پێشترن، ئەمانەن:
ئیمام جەعفەری سادق، دانیاڵی پێغەمبەر، ئیبن سیرین، ئیبن سینا، ڕازی، کوڕی ئەشعەس، جابری مەغریبی و سەلمانی فارسی لە گەورە لێکدەرەوەکانن.