بەشی سێزدەیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ تایبەتمەندیی پەلامارەکانی نێوان ساڵانی (١٩٨٧-١٩٨٩ی.ز) بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن سوپای بەعسی عێراقی داگیرکەرەوە:

بەشی سێزدەیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ تایبەتمەندیی پەلامارەکانی نێوان ساڵانی (١٩٨٧-١٩٨٩ی.ز) بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن سوپای بەعسی عێراقی داگیرکەرەوە:


١. کوشتن و لەناوبردنی بە کۆمەڵ و بێسەروشوێنکردنی دەیان هەزار کەسی مەدەنی، کە ژمارەیەکی زۆری ژن و منداڵ و پیر و هەندێ جار، تەواوی دانیشتوانی چەند گوندێک پێکەوە بووە.

٢. بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژ بە شاری هەڵەبجە و دەیان گوندی کوردنیشین.

٣. وێرانکردنی هەزاران گوند، کە لە بەڵگەنامەکانی حکوومەتدا ناویان هاتووە، (سووتاوە و تێکدراوە و یان تەختکراوە).

٤. وێرانکردنی مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و کانی و سەرچاوەکانی ئاو و هەرچی بوونی دەزگای گشتییە لە ناوچەکەدا.

٥. تاڵانکردنی سەروەت و سامانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن سوپا و جاشە کوردەکانی سەر بە حکوومەت.

٦. دەستبەسەرکردن و بەندکردنی هەزران ئافرەت و منداڵ و پیر، بۆ چەند مانگ لە بارودۆخێکی ئێجگار سەخت، بە بیانۆی هاوکاری نەکردنیان بۆ حکوومەتی عێراقی داگیرکەر، ژمارەیەکی زۆریشیان، بە هۆی بەدخۆراکی و نەخۆشییەوە، لە گرتووخانەکان گیانیان لە دەستدا.

٧. گواستنەوەی سەدان هەزار لە دانیشتوانی گوندەکان، لە دوای وێرانکردنی گوندەکانیان، بۆ ناوچەکانی تر، دوور لە زێد و شوێنی خۆیان.



تعليقات