بەشی حەفتەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئازاری ئەندامەکان:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک لە خەودا دیتی کە هەموو ئەندامەکانی لەشی ئازاریان هەبوو، واتە ئەو ماڵ و سامانەی کە هەیەتی، لە دەستی دەچێت.


ئەگەر سەری دێشا واتە گوناە و تاوانی زۆر ئەنجام دەدات و پێویستە داوای لێخۆشبوون لە خودای گەورە بکات و خێر و سەدەقە بدات.
ئەگەر نێو چاوانی دێشا، نیشانەی خراپی بیروباوەڕە ئایینەکەیەتی و خەم و مەینەتییە.
ئەگەر چاوی دێشا و کەسێک چارەسەری بۆ دەکرد، نیشانەی دۆزینەوەی ڕێگای ڕاستی دین و ئیمانە.
ئەگەر گوێیەکانی دێشا، واتە قسەی ناشرین و سووکایەتی لە هەموو کەسێکەوە دەبیستێت.
ئەگەر زمانی ئازاری هەبوو، یان کەموکورتی لە زمانیدا هەبوو، واتە قسەیەک دەکات کە بە هۆیەوە تووشی دەردەسەری دەبێت و ئۆپاڵی دەکەوێتە ئەستۆ.
ئەگەر بازرگانێک ئەم خەوەی بینی، ئەوا لە بازرگانیدا درۆ دەکات.
ئەگەر بینی زمانی خۆی بڕیوە، نیشانەی چاکی و لە خواترسی ئەو کەسەیە.
ئەگەر مەڵاشووی (ئاسمانەی دەم)ی دێشا، واتە مافی کەسێک بە ناڕەوا دەخوات.
ئەگەر دەمی دێشا، واتە خەم و خەفەتی زۆر دەخوات.
ئەگەر ملی ئازاری هەبوو، واتە ئەمانەتێکی لە ئەستۆدایە و ئەمانەتەکەی نەداوەتەوە.
ئەگەر دڵی ئازاری هەبوو واتە توند و بێ بەزەییە.
ئەگەر زگی دێشا، پارە و پارووی حەرام دەخوات.
ئەگەر پشتی دێشا، خزم و کەسەکانی دەیڕەنجێنن و ئازاری دەدەن، وە ئەگەر جگەری دێشا، واتە خۆشەویستی و بەزەیی، بۆ منداڵەکانی هەیە.
ئەگەر دەستی ئازاری دا، واتە زوڵم و ستەم لە هاوسێ و درواسێ و براکانی دەکات.
ئەگەر باسکی دێشا، واتە زوڵم لە خزمەکانی دەکات.
ئەگەر بینی پەنجەکانی دێشا واتە خزمەکانی خۆی دەڕەنجێنێ و ئەوانیش ئەو خەمبار دەکەن.
ئەگەر ئەندامی زاوزێی یان قنی (قوونی) دێشا، واتە دەکەوێتە نێو گەندەڵی و خراپەکاریەوە.
ئەگەر سمت و ڕانی دێشا، زوڵم لە کەسوکاری دەکات.
ئەگەر لاقی دێشا، واتە بەزەیی بە ژێر دەستەکانیدا نایتەوە و ئازاریان دەدات.
ئەگەر بینی لەشی داخ دەکەن، پارە و سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.

تعليقات