بەشی چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ کۆ ئەندامی زاوزێ:

کۆ ئەندامی زاوزێ بۆ دروست کردنی هاووێنە و مانەوەی وەچە بەکاردێت.


کۆ ئەندامی زاوزێ بۆ دروست کردنی هاووێنە و مانەوەی وەچە بەکاردێت، شی کردنەوەی پەیکەری بەشە جیاجیاکانی دەزگای زاوزێی ژن و پیاو لەوانەیە بۆ خوێنەران کەمێک ناخۆش و ماندووکەر بێت، بەڵام شارەزابوونی بۆ تێگەیشتنی باسەکانی تری ئەم کتێبە شتێکی پێوسیتە.
لە لاپەڕەکانی تری ئەو کتێبە هەوڵ دەدرێت باسەکان سادە و ساکاربن و بە گوێرەی پێویست بە وێنەوە پشتگیری لە باسەکان بکەین.
لە پێشدا باسی دەزگای زاوزێی ژن و دوابەدوای ئەویش باس لە ڕژێنی (غدە) مەمەکان دەکەین، هەرچەندە مەمەکان لە بنەڕەتدا پەیوەندیان بە دەزگای زاوزێیەوە نییە، بەڵام دیسان بۆ باسەکەمان کەڵکی هەر دەبێت چونکە لە ژێر کاریگەری هێلکەدانەکەدا بەکارهاتوون و ماوەیەک منداڵ لە ماددە شێداریەکەی شیر دەکاتە خۆراکی خۆی، لەبەر ئەوە بۆ (بۆماوە) بێ کاریگەر نین و باس کردنیان بێ زیانە.

تعليقات