ترەمپ و پوتین لە هێلسینكی پایتەختی فینلاندا كۆدەبنەوە

ترەمپ و پوتین لە هێلسینكی پایتەختی فینلاندا كۆدەبنەوە

بڕیارە هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ڕۆژی ١٦ی ته‌مووزی داهاتوو له‌ هێلسنیكی پایته‌ختی فینلاند كۆبنه‌وه‌.
كۆشكی سپیی ئەمریكا بڵاوی كردەوە كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو سەرۆكەكەدا، له‌ پاڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، بابه‌ته‌كانی ئاسایشی نێودەوڵەتییش تاوتوێ ده‌كرێن.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزیدا بۆ ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا كۆده‌بێته‌وه‌.

تعليقات