ئەمشەو هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا، سنووره‌كانی بناری قه‌ندیل و
دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان كرد، ئەمەش بەبیانووی هەبوونی بارەگاكانی
هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەكەدا.
فڕۆكەكانی توركیا هەریەك لە گوندەكانی كورته‌ك، ئێندزە، سەرگەلی، لێوژە و
كه‌ڵه‌كی باڵه‌ییانیان له بناری قه‌ندیل بۆردوومان كردووە، لەگەڵ
ناوچەكانی خواكوڕك و گه‌لی ره‌ش لە دەڤەری برادۆست.
بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا تا ئێستە بەردەوامە، بەم هۆیەوە
هێشتا زیانەكانی ئەم بۆردوومانە لە بۆ سەر هەردوو دەڤەرەكە نەزاندراوە.
Comments
Post a Comment