بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرا
دیسان لە لایەن تورکە هاوردەکراوەکانی عوسمانییەوە لە کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرا.
دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکووک بەهۆی پڕۆژەی ھەڵۆی کەرکووک -ـە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.
هەروەها لە بڕیارەکەی دادگای کەرکووک کە دادوەر سەباح محەممەد بڕیاری
دەستگیرکردنەکەی واژۆ کردووە، هاتووە ، دەست بەسەر موڵک و ماڵیشیدا بگیرێت.
دادوەر سەباح محەممەد ، هەمان ئەو دادوەرەیە کە هەفتەی رابردوو بڕیاری
دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
دەرکرد
Comments
Post a Comment