بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیرکەر له به‌ری گاره‌ی دهۆك.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بۆردومانی گوندی سارکێ ده‌كه‌ن، لە دەڤەری بەری گارەی دهۆك.
ئه‌مڕۆش فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانيان
به‌زاند و بۆ جارى يه‌كه‌م سنوورى شارۆچكه‌ى (ئاكرێ)يان بۆردومان كرد.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى (كوردستان٢٤) له (ئاكرێ)، فڕۆكه‌كانى
توركيا ناوچه‌ى (باكرمان)يان له قه‌زاى (ئاكرێ) بۆردومانكردووه و (سێ)
گوندى ناوچه‌كه كراونه‌ته ئامانجى ئه‌و بۆردومانانه.
Comments
Post a Comment