تورکیا ناسنامەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ ناسنامەی تورکی و ئەو ناوچانە دەخاتە سەر خاریتای تورکیا.
تورکیا پلانێکی نوێی داناوە بۆ بردنی بەشێکی خاکی کوردستان و کردنی بە
خاکی تورکیا، چەند ڕۆژێکە دەستکراوە بە دەرهێنانی ڕەگەزنامەی تورکی بۆ
برادۆستیەکان و هەموو دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، ئەمە بۆ ئەوەیە دواتر بە
یاسایی ئەو ناوچانە بکرێتە سەر سنوور و خاکی تورکیا.
چەنها بەڵگەی تر لە بەردەستە لە داڕشتنەوەی خاکی کوردستان لە لایەن
دوژمنانی کوردەوە بۆ لە ناو بردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، لە لایەن
تورکیاوە بڕیار لەسەر چەن شوێنێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دراوە بۆ بە تورک
کردنی خاکی کوردستان، پاش پێکردنی چرای سەوز لە لایەن ئەمریکاوە بە
تورکیا، ئەگەر حزب و دەسەڵاتدارەکانی کورد بەم شێوەیە بەردەوام و بێدەنگ
بن لە ئاست ئەمانە ئیتر ئومێدێک نامێنێت بۆ ئێمەی کورد.
سیاسەتێکی دیکەی تورکیا لە مەڕ هاوڵاتیانی کوردی باشووری کوردستان
ئەوەیە، بە ناوی دانی خانوو و زەوین لە تورکیا بەڵگەی نیشتەجێی بوونی
دایمیان بۆ دابین بکات هەتاکوو ناوچەکانی خۆیان چۆل بکەن و لە دووارۆژیشدا
تورک هەناردەی هەرێمی کوردستان بکرێت و دەست بە سەر بازاڕ و شوێنە
گرنگەکانی هەرێمی کوردستاندا بگیردرێت و لە دووایشدا ماڵ و سەروەت و سامانی
ئەو کوردانەی دانیشتووی تورکیا داگیر بکات.
Comments
Post a Comment