چ موقتەدا سەدر بێت یان عیبادی هەر هەموویان سەگی یەک کولێنن.

چ موقتەدا سەدر بێت یان عیبادی هەر هەموویان سەگی یەک کولێنن.



کاتێک ئیمامی خومەینی سەرکردەی شۆڕشی ئاخووندی شێعەگەری ئێران لە لایەن فەڕانساوە داڵدە دراو و پاشان بەرەو ئێران بەڕێ کرایەوە و حکوومەتی شاهەنشای ئێرانیان پێی ڕووخاند و ئەو خەڵکە خوێن گەرمەیان لە دەوری ئەو شۆڕشە شێعەگەری بە ناو ئیسلامیا کۆ کردەوە. هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەو حکوومەتەوە تاکوو ئێستا وڵاتی ئێران هەر بەرەو پاش دەڕوات و پێشکەوتنێکی بە خۆیەوە نەبینیوە بێجگە سێدارە و زیندان کردن و موعتاد کردن و ڕاوەدوونان و هەڵاتنی خەڵکی ڕۆشنبیر نەبیت لەو وڵاتە هیچ بەزهەمێکی ئەوتۆی نەبووە.
ڕەنگە کەسانێک ئەو پرسیارەیان لا دروست بێت و بڵێن ئا ئەوە نییە کارەبایان ۲٤ کاتژمێرە و بۆخۆیان شت بەرهەم دێنن و…هتد؟  وایە بەڵام ئەو پێشکەوتننانە بەرهەمی ئەو کاتەی شای ئێران بوو کە خەڵکی ئێرانی فێری زانستی سەردەم و پیشکەوتن کزد.
شێعە لە گەڵ کورد چەند کێشەی سەرەکی هەیە.
یەکەم: کوزد بوون
دووهەم: بە زۆری خەڵکی کورد ئەهلی سوننەیە.
سییەم: باوەڕی بە ئەدیانەکانی دیکەی وەک بەهای و مەسیێحی و یەهوودی و ئێزدی و کاکەیی و …هتد نییە.
چوارەم: حەزی لە ئازادیخوازی گەلی کورد نییە.
پێنجەم: دژی داب و نەریت و زمان و کلتوور و خاک و ئاڵا و سروود و هەموو شێکی کوردەواریە کە مۆرکی کوردی پێیەوە بێت.
بەڕێزان هەموو ئەو قەول و قەرارانەی کە موقتەدا سەدر دەیدات تەنها بۆ ئەوەیە پگەی خۆی گەرم بکات و کاتکوژی بکات و هەلێک بقۆزێتەوە تاکوو کورد قەڵاچۆ بکات و پارتەکانی کورد لە چەک داماڵێت و هێرشێکی سیاسی و ئابووری و نیزامی بەرفراوان بکاتە سەر خاکی کوردستان. وەک ئەوەی کە خومەینی سەرەتای دامەراندنی دەسەڵاتەکەی خۆی کردیە سەر خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

تعليقات