Skip to main content

سوپای تورکیا بە هاوکاری ئەمریکا گەیشتە دەوروبەری شاری منبج

سوپای تورکیا بە هاوکاری ئەمریکا گەیشتە دەوروبەری شاری منبج.
سەرچاوە هەواڵییەکانى سوریا بڵاویانکردووە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە پێشڕەوی و چووەتە ناوچەکانى سنوری شاری منبجەوە.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، هاوکات لەگەڵ هاتنى ئۆتۆمبێلە و سەربازەکانی تورکیا فڕۆکە ئەمریکی و تورکییەکانیش بە شێوازێکى چڕ و بە نزمی لە  ئاسمانى ناوچەکە دەفڕن.
ئەمەش لە دواى ئەوە دێت لە ماوەى ڕابردوو ئەمریکا و تورکیا لەسەر نەخشەڕێگای منبج ڕێککەوتن و  دواتریش وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنى نەخشەڕێگاى پەیوەست بە بەڕێوەبردنی منبج لە باکورى سوریا.
ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی پێکهێنانى هاوکاری سەربازییە لەگەڵ تورکیا لە منبج و لە ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوەیەکى دیکە بۆ تاوتوێکردنى نەخشە ڕێگاکە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى ئەنجام دەدەن.
هەروەها وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ئەوەشى حستووەتەڕوو، بەپێی نەخشە ڕێگاکە سەرەتا لەگەڵ تورکیا لە دەوروبەرى منبج .گەڕان و پشکنینیان دەبێت و دواتریش لە ناوخۆى منبج گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن

Comments