بەشی حەفتاودوویەمی مێژوو؛ نووسین و فێربوون:

سۆمەریەکان وێنە و هێمایان بەکارهێناوە. ئەم وێنە و هێمایانە کە سەرەتا لەسەر رارە قوڕ بە پینووسێکی لە قامیش دروستکراوی نوک سێ گۆشەیەی دەنووسران.
بەشی حەفتاودوویەمی مێژوو؛ نووسین و فێربوون:
سۆمەریەکان وێنە و هێمایان بەکارهێناوە. ئەم وێنە و هێمایانە کە سەرەتا لەسەر رارە قوڕ بە پینووسێکی لە قامیش دروستکراوی نوک سێ گۆشەیەی دەنووسران. تاتە قورەکان لە کاتی بەکار هێنان تەڕبوون پاشتر پاش وشک بوونەوەیان، وێنە و هێماکان لە وێنەی (بزمار) دەردەکەوتن بۆیە ئەم دەست خەتە پێی دەوترا (نووسینی بزماری)، نووسینی بزماری بە سێ قۆناغدا تیپەڕیووە ئەوانیش:
قۆناغی وێنەیی: مرۆڤ وێنەیەکی بچووکی ئەو شتانەی دروست دەکرد کە گوزارشتی لە هەست و دیتنەکەی دەکات.. بۆ نموونە: ئەگەر چیای ببینابا وێنەی چیای دەکێشا.
( کور Kur)، ئەگەر ئاماژەی بە ماسی بکردایە وێنەکەی دەکێشا، بەم جۆرە نووسەر لەم قۆناغەدا بە پلەی یەکەم گوزارشتی لە شتە مادیەکان دەکرد، بۆ ئەم مەبەستە پێنووسی نوک تیژی بە کار دەهێنا تەنها لە (وەرکا) پێنج هەزار تاتە قوڕ دۆزراوەتەوە.
قۆناغی هێما بەکارهاتن: (ئیدوگارفیک- ) وێنەکان هەموو شتەکانیان دەرنەدەخست. بە تایبەتی هزرو کردەوەکان. بۆیە مرۆڤ نیشانە و هێمای بەکارهێناو بۆ دەرخستنی هزرو کارەکانی. بۆیە لە نووسیندا ناو کار و تایبەتمەندیەکانیش هاتنە تۆمارکردن.
بۆیە وێنەکێشانی (ئەستێرە- هەسارە) تەنها ئاماژە بە خودی هەسارەکە نەبوو بەڵکوو ئاماژە بوو بە بڵندی، بە خواوەند، بە شتە بروسکدارەکان وێنەکێشانی (پێ) ئاماژەبوو بۆ وەستان و ڕۆیشتن و هەڵگرتن و ڕاکردن.
قۆناغی دەنگی (بڕگەیی): فۆنەتیک
لەم قۆناغەدا نیشانەی وێنەیی و هێمایی بە هۆی بەهای وەکوو (دەنگ) بەکارهاتووە. بە بێ گوێدان بە مانای وێنەیی و هێمایەکەی. نووسین وەکوو پیتە (ئەبجەدیەکان)ی لێهات، لەگەڵ بوونی جیاوازی ئەویش ئەوەیە کە پێی(ئەبجەدیەکان) دەنگی تاک بەرجەستە دەکات وەکوو پیتی (م یان د یان ر)، هەرچی بڕگەی دەنگیە ئەوە دەنگی لال دەنوێنێت لەگەڵ پیتێکی بزوێن پیش یان پاش وەکوو (ما، مو،ئم)یان لە دوو پیتی لال پیک دێت لە ناوەندیان پیتی بزوێن هەبوو وەکوو(نین- خاتوون)، کوڕ -چیا – )، نیشانە و وێنەیی و هیمایەکان ڕەنگدانەوە زمانی نووسینەکە نەبوون، چونکە دەکرێ ببنە گوزارشت کردن لە شتەکان لە هەر زمانێکدا.
لە قۆناغی دەنگدا، دەرکەوت سۆمەریەکان، وێنە و نیشانەیان لەگەڵ بڕگەی بەها دەنگیەکان بەکارهێناوە بۆ گوزارشت کردن لە زمانەکەیان. بۆیە زمانەکەی خۆیان لە شێوەی برگەدا نووسیووە. چونکە زمانی سۆمەری لە زمانە لکاوەکانە(لغة لصیقة).
دوو برگە یان زیاتر پێکەوە دەلکێنرا بۆ ئەوەی مانایەکی نوێ ببەخشێت.
بۆ نموونە وشەی ئن= گەورە وشەی لێڵ= هەوا
پێکەوە گرێدانی ئن+لێڵ= مانای (گەورە یان خواوەندی هەوا)دەبەخشێت.
هەروەها وشەی ئی= کۆشک و وشەی گاڵ=مەزن
پێکەوە بەکارهێنانی ئی+گاڵ=مانای: کۆشکی مەزن دەبەخشێت. وشەی ئن= گەورە و وشەی کی= زەوی.
پێکەوە گرێدانی ئن+کی= مانای (خواوەندی زەوی)دەبەخشێت.
نووسین بەدەستی ئەکەدیەکان و بابلیەکان و ئاشووریەکان گەشەسەندنی بە خۆەوە بینی ئەوان خەتی بزماریان لە سۆمەریەکان وەرگرت، نیشانەکانیان کورتکردەوە، زمانی خۆیان پێ تۆمارکرد، ژمارەی نیشانەکان ١٨٠٠ نیشانەبوو، ئاشووریەکان کورتیان کردەوە بۆ ٢٠٠ نیشانە.
بە هۆی بەکارهێنانی نووسینی سۆمەری لە لایەن نەتەوەکانی ترەوە، ئاسەواری زمانی سۆمەری لە زمانی ئەو نەتەوانە دیاردەکەوت.

تعليقات