كاكه حه‌مه: هه‌ر میلله‌تێك سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی نه‌بێت سه‌ربه‌خۆیی مه‌زهه‌بی و ئایینیشی نابێت.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان به
بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ( جه‌ژنی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام) په‌یامێكی
بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا كاكه حه‌مه وێڕای پیرۆزبایی كردن پرسی
سه‌ربه‌خۆییشی وروژاندووه و له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لێ”.هیواى
پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و
خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه له‌راستیدا هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى
قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت”.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌ق په‌یامه‌كه‌یه:-
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه ، پیرۆزبایى له‌هه‌موو خه‌ڵکى
کوردستان به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه ده‌که‌ین ،هیوادارین خه‌ڵکى
کوردستان ئه‌و جه‌ژنه به‌خێرو خۆشى به‌رنه سه‌ر .
جه‌ژنى ره‌مه‌زان یه‌کخستن و ئاشتى و پێکه‌وه ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌و
دین و مه‌زهه‌به‌کانى دونیا یه بۆیه هیوادارم له‌لاى خه‌ڵکى کوردستانیش
به‌هه‌مان شێوه بێت له‌وجه‌ژنه‌دا که رۆژى خۆشى و گه‌ردن ئازادیه .
هیوادارم نه‌ک هه‌له‌رووى کۆمه‌ڵایه‌تى کارى له‌سه‌ر بکرێ به‌ڵکو له‌روى
سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سود له‌و جه‌ژنانه وه‌ربگیرێت
،وه‌پێکه‌وه هه‌موو چین و توێژه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک
ره‌نگ بن و ئاشتبوه‌نه‌وه‌ى ماڵى کوردى و بێته هۆکارى پێکه‌وه ژیانى
ئاشتیانه .
هه‌رلێره‌شه‌وه سڵاو و رێز بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان به‌گشتى و
شه‌هیدانى ده‌ستى داعش به‌تایبه‌تى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
ده‌نێرین و هیوادارین برینه‌کانیان ساڕ‌ێژ بێت و فرمێسکه‌کانیان
بوه‌ستێته‌وه .
هه‌رله‌م جه‌ژنه‌دا سڵاو رێز ده‌نێرین بۆ خه‌ڵکى کوردستان
له‌هه‌رجێگه‌یه‌کى جیهاندابن و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین .هیواى
پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و
خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه له‌راستیدا هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى
قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت .
بۆیه هیوادارم جه‌ژنى ره‌مه‌زان جه‌ژنى خۆشى و ئاشتى و پێکه‌وه ژیانى هه‌موو لایه‌ک بێت .
دووباره جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م لایه‌ک پیرۆز بێت .
شاد‌و سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بن
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
14-6-2018محه‌م
Comments
Post a Comment