خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەندامی نێرینەی پیاو:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەندامی نێرینەی پیاو:


دانیال پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەندامی نێرینە لە خەودا، منداڵ و گەورەیی و ناوبانگە.

ئەگەر دیتی دوو ئەندامی نێرینە یان زیاتری هەیە، واتە هەم منداڵی دەبێت، هەمیش گەورەیی پەیدا دەکات لە نێو خەڵکدا.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی بڕاوەتەوە، واتە منداڵی نابێت و نەزۆک دەبێت.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی خۆی بڕیەوە، واتە منداڵی نابێت.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی زەعیف و لاوازە، واتە منداڵەکەی نەخۆش دەکەوێت.

ئیبن سیرین دەڵێ: گەورەیی ئەندامی نێرینە، نیشانەی منداڵ و گەورەیی و ناوبانگە و بچووکی ئەندامی نێرینەش، نیشانەی سووک و پەستی و کەم ئاوییە.

ئەگەر بینی لە ئەندامی نێرینەیەوە، ئەندامی نێرینەی تری وەکوو لقی درەختەکانی لێوە پەیدا بوو، نیشانەی زۆربوونی منداڵەکانییەتی.

ئەگەر دیتی ماسی لە ئەندامی نێرینەیەوە هاتە دەرەوە، واتە منداڵێکی دز و چەتەی ڕێگری لێ پەیدا دەبێت.

ئەگەر باڵندەیەک لە ئەندامی نێرینەیەوە هاتە دەرەوە، واتە گەوهەر و شتی بەنرخ دەدۆزێتەوە.

ئەگەر مشک لە ئەندامی نێرینەیەوە هاتە دەرەوە، واتە کچێکی بێ کەڵکی دەبێت کە هیچ خێری لێ نابینێت.

ئەگەر مار لە ئەندامی نێرینەیەوە هاتە دەرەوە، واتە منداڵێکی دەبێت کە دەبێتە دوژمنی خۆی.

ئەگەر بینی دووپشک هاتە دەرەوە، هەمان لێکدانەوەی هەیە.

ئەگەر بینی کرم و مێروو هاتە دەرەوە، واتە منداڵەکەی لاواز و سووک و پەست و ئاست نزم و بێ کەسایەتییە.

ئەگەر بینی نان لە ئەندامی نێرینیەوە هاتە دەرەوە، واتە هەژار و دەست کورت دەبێت.

ئەگەر بینی کونجی هاتە دەرەوە، واتە خزمەکانی بە نهێنی کەسێکیان خۆش دەوێت.

ئەگەر بینی خۆی هاتە دەرەوە، واتە منداڵێکی نوقسانی دەبێت.

ئەگەر بینی ئاوێکی ڕوون لە ئەندامی نێرینەی هاتە دەرەوە، منداڵێکی چاکەکار و لە خواترسی دەبێت.

ئەگەر ئاوی ڕەشی لێوە هاتە دەرەوە، لێکدانەوەکەی پێچەوانەوەیە.

ئەگەر ئاوی مەنی لێوە هاتە دەرەوە، ئەوا بەو ئەندازەیە پارە و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی ئاگری لێوە هاتە دەرەوە و نیوەی چوو بەلای ڕۆژهەڵاتەوە و نیوەکەی چوو بەلای ڕۆژئاواوە، واتە منداڵێکی دەبێتە پاشای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا وەکوو زولقەڕنەین.

ئەگەر سەنێری/ڕیخی لێوە هاتە دەرەوە، واتە حەزی لە نێربازییە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی هەستا و ڕەپ بوو، نیشانەی ئەوەیە بەخت و ئیقباڵی بەهێز دەبێت.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی زۆر ڕەپ و درێژ بوو، واتە منداڵی زۆری دەبێت.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی خۆی بەدەستی خۆی گرت و لە شوێنی خۆی دەری هێنا دیسان خستیەوە شوێنی خۆی، واتە منداڵەکەی دەمرێت و منداڵێکی تری لە جێگای دێتە دونیاوە.

ئەگەر بینی موو لە ئەندامی نێرینەی ڕوواوە، واتە لە لایەن منداڵەکانیەوە شادومان دەبێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی لە لەشی جیابوویەوە، منداڵەکەی دەمرێت، یان سامانەکەی بەفیڕۆ دەچێت و جوڵەی ئەندامی نێرینە لە خەودا، نیشانەی زۆری ڕزق و ڕۆزی و بەهێزی بەختیەتی.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی زۆر بوویەوە بۆ ناوگەڵی، نیشانەی ئەوەیە ئەو شاهێدیەی کە دەیزانێ ڕایدەگرێ و نایدرکێنێ.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی قەڵشا و خوێنی لێی هاتە دەرەوە، نیشانەی زەرەر و زیانی ماڵ و سامان و مەرگی منداڵەکانییەتی.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی ئاوساوە، واتە پارە و سامانەکەی زیاد دەکات.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەیان گرێدا، واتە بژێوی ژیانی خراپ دەبێت.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی لە ناو گەڵی بەستووتەوە، واتە ئەو شاهیدییەی کە دەیزانێ، نایدرکێنێ.

ئەگەر ژنێک دیتی ئەندامی نێرینەی هەیە، ئەگەر ژنەکە سکی پڕ بوو، کوڕی دەبێت، بەڵام کوڕەکەی بۆ نامێنێت.

ئەگەر سکی پڕ نەبوو و کوڕیشی نەبوو، پارە و سامانی زۆر دەبێت.

ئەگەر بینی ئەندامی نێرینەی باریک بوو، هەمان نیشانەی هەیە.

ئەگەر بینی بڕێ لە ئەندامی نێرینەی بڕاوە، واتە منداڵێکی نوقسانی دەبێت، یانیش پارە و پلەوپایەکەی کەم دەبێتەوە.

ئەگەر بینی لە کونی ئەندامی نێرینەیەوە مرواری یان گەوهەر هاتە دەرەوە، واتە منداڵێکی دەبێت کە زانا و لە خواترس دەبێت.

ئیمام جەحفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئەندامی نێریە لە خەودا، حەوت واتای هەیە.

یەکەم: منداڵ. دووەم: ئەندامانی خێزان. سێیەم: پارە و سامان. چوارەم: ڕێز و شکۆ. پێنجەم: گەوەریی. شەشەم: خواپەرستی. حەوتەم: بردنەوەی گرەو.



تعليقات