خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بادەم-بایام-بام:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە، بادەم-بایام-بام:


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بادەم لە خەودا، نیعمەت و ڕزق و رۆزییە، بەڵام بە سەختی و ناڕەحەتی بەدەست دێت.

ئەگەر بینی بادەمی ناشتووە، واتە بە ئەندازەی ئەو بادەمە، ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت و بە دژواری بەدەستی دێنێ.

هەروەها لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: لێکدانەوەی بادەم لە خەودا، زانست و ساڕێژی برینی ڕەنج و تێکۆشانە و ئەگەریش ناوکی بادەم ببینێت، لێکدانەوەکەی باشترە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بادەمی بە توێکڵەوە بینی، یان کەسێک پێیدا، واتە لە لایەن خەڵکی بەخیل و چاوچنۆکەوە شتێکی بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

ئەگەر لە ناوکی بادەمی تاڵەوە، ڕۆن هاتە دەرەوە، ئەوا بەقەدەر ئەو ڕۆنە، لە لایەن خەڵکی چاوچنۆکەوە قازانجی پێدەگات.

جابری مەغریبی دەڵێ: :بینینی بادەم لە خەودا، ڕزق و ڕۆزییە، بەڵام ئەگەر بادەمی بە توێکڵەوە بینی، هەندێ سەروەت و سامانی بە زەحمەت دەست دەکەوێت و ئەگەریش بە بێ توێکڵ دیتی، بە ئاسانی ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بادەم، لە خەودا، دوو لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: ماڵ و سامانێکی بە نهێنیی دەست دەکەوێت.
دووەم: لە نەخۆشی ڕزگاری دەبێت و شیفای بۆ دێت.



تعليقات