هەواڵێکی بەپەلە:بایکۆتی ئەو بڕیارەی تورکیای داگیرکەر بکەین لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناتۆ.

هەرکەسەمان لە ڕاست خۆمان بە چەند شێوە دەتوانین بایکۆتی ئەم بڕیارە بکەین لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات.


یەکەم: کۆ کردنەوەی واژۆ دژی ئەو بڕیارە.
دووەم: ئەو کەسانە کە زمانێکی دیکە دەزانن دەتوانن بابەتێک دژی ئەو بڕیارە بنووسنەوە و دژی بوەستنەوە و بڵاوی بکەنەوە.
سێیەم: لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و میدیاکانی خۆمان دەتوانین ئەم بابەتە دژی تورکیای داگیرکەر بورووژێنین و دژی بوەستینەوە.
چوارەم: ئەو کەسانەی کە کاریگەریان هەیە لە ناو کۆبوونەوەکانی وڵاتان ئەورووپی با ئەم بابەتە باس بکەن و دژی بوەستنەوە.

ئەگەر ئەو پیلانەی تورکیا سەر بگرێت ئەو هێزانە دەچنە ناو لیستی ڕەشەوە، دیسان شاڵاوێکی دیکەی کۆمەڵکوژی دژی ڕۆڵەکانی کورد دەست پێدەکاتەوە و کەس نایەت بە هانامانەوە.
هەواڵەکە وەک خۆی:
تورکیا رێگری لە پلانێکی ناتۆ دەکات.
تورکیا رەتی دەکاتەوە واژۆ لەسەر پلانی رێکخراوی ناتۆ، رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور، بۆ پاراستنی وڵاتانی بالتیک و پۆڵەندا بکات تا ئەو کاتەی ناتۆ هێزەکانی یەپەگە لە سووریا بە “تیرۆرست” نەناسێنێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ناتۆ نزیکە لە واژۆکردنی رێککەوتنێک بۆ پاراستنی رۆژهەڵاتی ئەورووپا، بەڵام تورکیا رەتی کردووەتەوە وەکوو ئەندامێکی ناتۆ واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە بکات تا ئەو کاتەی رێکخراوی ناتۆ یەپەگە دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
چەند وڵاتێکی ئەورووپا، داوایان لە ناتۆ کردووە، بۆ پاراستنیان لە “مەترسییەکانی رووسیا”، ناتۆ پارەی زیاتریان بۆ خەرج بکات بەوەی ئەوان بەڵگەیان هەیە کە مۆسکۆ بووەتە هەڕەشە بۆیان.
بۆ ئەم مەبەستەش ناتۆ پلانێکی ئامادەکردووە، بەڵام بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنی، پێویستی بە واژۆی ئەندامانیەتی.

تعليقات